دانا غەنی (لەدایکبووی ١٩٦٩ لە سلێمانی، عێراق)[١][٢] لە ساڵی ١٩٨٦ یەکەم بەرھەمی ھونەری خۆی بەناوی «نیاز» بۆ تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمار کردووە.[١][٢] پاشان بووەتە خاوەنی چەندین کاری ھونەری لە ھەموویان دیارتر "دیاری ئەمجارە" ھۆنراوەی شێرکۆ بێکەس و ئاوازی کاروان عوسمانە.[٢] دواتر گۆرانی جۆشی ئەوین کە زیاتر بە گۆرانی ووتم ئەمشەو ھاتووەتە سەر زاری گوێگرانی، لە دواییدا یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ساڵی ١٩٨٨دا بڵاودەکاتەوە.[٢] ناوبراو بە گۆرانی ( گوڵە ھۆ حاجی مریەم) لای ھەوادارانی ناسراوە.[١] دواین کاری ھونەری بڵاوکردنەوەی کلیپێک بوو بە ناوی (بێ سێبەرم).[١] دانا ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ھیچ بەرھەمێکی بڵاونەکردووەتەوە.[٣]

دانا غەنی
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٦٩
سلێمانی، عێراق
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ بەوێنە... دانا غەنی کلیپێکی بێ سیناریۆ بڵاودەکاتەوە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، zamenpress.com
  2. ^ ئ ا ب پ وێنەی منداڵیی دانا غەنی ببینە، xendan.org
  3. ^ "دانا غەنی بەدوای سپۆنسەردا دەگەڕێت". rudaw.net. 2022-08-12.