داشخانە
داشخانە (Daşxane، بە فارسی: داشخانه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی 2013دا 480 کەس لە 66 بنەماڵەدا بووە.
داشخانە
خاوهرزهوی | |
---|---|
دێ | |
پارێزگا | ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
شارستان | مەھاباد |
ناوچە | ناوەندی |
گوندستان | موکریانی ڕۆژاوا |
ژمارەی دانیشتووان (2013) | |
• سەرجەم | ٤٨٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (ناوەندی) |
• ئایین | سوننی (شافعی) |
==
داشخانه(خاوهرزهوی)
دەستکاری- ئه‌و گونده یه‌کێکه له گونده‌کانی مه‌هاباد که نیزێک به 35 کیلۆمیتر له مه‌هاباد دوره. له ناوچه‌ی شاروێران دا هه‌ڵکه‌وتو و پاش گونده‌کانی قه‌ر‌شڵاغ و خورخوره و گردیاقوب و کۆنه‌دێ، ئاخیرین گوندی شاروێرانه. له پاش داشخانه(خاوه‌رز‌وی) هیچ گوندێکی تری لێ نیه و زرێچه‌ی ورمێ پاش تێپه‌ر کردنی مه‌زراو و شامی ئاوایی ده‌ست پێ د‌ه‌کا.
- سه‌رژمێری دانیشتووانی گوند: 480 که‌س
- سه‌ر ژمێری بنه‌ماڵه‌کانی گوند: 66 بنه‌ماڵه
- نێوی ئه‌و گونده د‌ه سه‌ڕه‌تای سازکردنی دا له لایه‌ن حه‌ییز ئاغای ئه‌زیزی له دوروبه‌ری 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به "خاوه‌رزه‌ی" ناوی لێ د‌بردڕا و هه‌ر به‌و نێو‌ه‌ش ده‌ناسرا و ناوی لێ ده‌بردرا(جێگای ئاماژه‌یه که حه‌ییز ئاغا، ئاغای گوندی "غه‌ڵیفه‌لیان"یش بووه). گوندی خاوهرزهوی له به‌ر ئه‌و‌ی که مه‌زراکه‌ی پێش‌تر سێڵاوگر بووه و چۆمی گاده‌ر له پێش سازکردنی گوند له کاتی زۆربۆنی چۆم ئه‌و ناوچه‌ی هه‌مو ده‌گرته‌وه، هه‌ر له بۆیه زه‌وێکانی بۆ کشت‌و‌کاڵ زۆر باش بووه و وه‌کو ده‌گێرنه‌وه دوای سازکردنی گوند و تێپه‌ری چه‌ند ساڵ به سه‌ر گونده‌که دا له چاو دێهاتی ده‌وروبه‌ر به هۆی کشت و کاڵی باش و هه‌رو‌تر هه‌بونی شامێکی گه‌وره و پڕ له جگه‌ن و قامیش و درون و فرۆشتنی جگه‌ن و قامێش و هه‌رو‌ه‌تر له به‌ر ئه‌و‌ه‌ێ زه‌وێکان سێلاۆگر بوون د‌ه ساڵی دا هه‌ر که‌س ده‌یتوانی دوو به‌رهه‌م له زه‌وێکان وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه به‌ڕهه‌م هێنانی بێستان و فرۆشتنی کاله‌ک یان خڕچه له رێگاکانی دیکه‌ی پاره په‌یدا کردن بووه. به‌ڵام بێنه سه‌ڕ ئه‌و باسه که چۆن بوو که نێوی داشخانه که نێوێکی تورکی‌یه به سه‌ر ئاوایی خاوهرزهوی که نه ته‌نیا له ناو گونده‌که تورکی تێ دا نه‌بووه و ئێستاش تێێ دا نیه به‌لکو له ده‌وروبه‌ریش بۆ نمونه تورکێک نابینێوه، سه‌پاندراوه؟ وڵامی ئه‌و پڕسیاره ئه‌وه‌یه که پاش ساز بوونی گوندی خاوهرزهوی و هه‌بونی قامیش و جگه‌نی زۆر ده‌و سه‌رده‌می دا که بۆ ساز کردنی خانۆ هه‌مۆ که‌س بۆ داپۆشینی له قامێش یان بۆره که‌لکیان وه‌رده‌گرت و له نێو شامی خاوهرزهوی حه‌سیریشیان ساز ده‌کرد،هه‌ڵبه‌ت له ناو ماله‌کانیش دا هه‌ر که‌س ده‌رفاتی هه‌بایه سازی حه‌سیری ساز ده‌کرد، هه‌ر له بۆیه له جێگای زۆر دورریش را خه‌ڵک ده‌هات بۆ کرێنی قامیش و حه‌سیر، ورده‌ورده هه‌مۆ که‌سێک ئاگادارده‌بن که له‌وی خه‌ریکن به فرۆشتنی قامیش و حه‌سیر. جێگای ئاماژه‌یه که له نێۆ خودی گونده‌که دوکانی تایبه‌ت به فروشتنی قامیش و حه‌سیری لێ بووه. هه‌ر بۆیه تورکه‌کان وه‌ختێک له رێگای دوور را دێن بۆ کرینی قامیش و حه‌سیر سۆراغی جێگه‌ی سازکردنی حه‌سیر که ده‌و سه‌رده‌م دا دو(2) به‌ردی گه‌وره‌یان بو ساز کردنی حه‌سیر به کار ده‌هێنا، به داشخانه ناویان لێ د‌برد، داش د‌ه تورکی دا یانی به‌رد و ئه‌و به‌ردانه‌ی که نێویان ده‌هێنا ئه‌و به‌ردانه بوون که له ناو شام بۆ سازکردنی حه‌سیر که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت، وای لێ هات له ده‌ره‌وه به داشخانه نێوی ده‌رکرد و هه‌ڵبه‌ت جێگای ئاماژه‌ێه که حه‌ییز ئاغا به نێوی داشخانه حاڵی تێک‌ده‌چو و هه‌ر که‌س وای کوتبا نێۆچآوانی گرژ ده‌کرد د‌ه به‌رانبه‌ر دا هه‌ر که‌س کوتبای خاوهرزهوی ماچی ده‌کرد.
- هه‌ڵبه‌ت داشخانه(خاوهرزهوی) له سه‌ره‌تای سازکردنی دا د‌ه مه‌ترسی سێڵاوگرتنی دا هه‌بووه، حه‌ییز ئاغا له نێوان دانیشتوانی گوند هه‌ر رۆژی دو(2) که‌سی به نوبه له هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی یه‌ک که‌س ده‌نارد بۆ ئاگا لێ بۆنی به‌ند، چۆنکه به شکانی به‌ند که له سه‌ر چۆمی گاده‌ر گیرابو گونده‌که سێڵاۆ ده‌یگرت و هه‌مو شتێک به تێکڕا ئاۆ ده‌ی‌برد، ده‌و سه‌رده‌میش دا بۆ گرتنه‌وه یان قاییم کردنی به‌ند هه‌ر له حاره‌به که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت، گڵ و جگه‌نیان پێ ده‌کێشاوه، ئه‌ۆ کاته‌ش که به‌ند د‌ه مه‌ترسی شکان دا با ده‌با هه‌مو پیاوه‌کانی گوند چووبان بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌ند، هه‌ر بۆیه پێویستی به ئاگادارێکی زۆر بووه، چونکه به‌نده‌که دار و سینگیان له پێش د‌ه‌چه‌قاند به ده‌رکێشانی سینگه‌کان پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌شکا.
- زۆربۆنی زرێچه‌ی ورمی له 20 پێش تا له‌به‌ین‌چوونی مه‌زرای ئاوایی
- 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر د‌ه کاتێک دا که هه‌مو دانیشتوانی گوند له بواری ئابووریی زۆر باش بون و ساڵێ له رێگای کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداری و فرۆشی قامیش و فرۆشی گڕکه و خڕچه پاره‌ێه‌کی زۆریان خڕکردبۆوه، به زۆر بونی ئاوی زرێچه‌ی ورمێ به یێکجار زه‌وێکانی گوند به هۆی سۆڕ بۆنی ئاوی زریچه له‌به‌ین چوون. له پاش له به‌ین چونی زه‌ویه‌کان زۆربه‌ی زۆری بنه‌ماڵه‌کان گوندیان به جێ هێشت و رویان کرده شاره‌کانی مه‌هاباد و نه‌غه‌د‌ه و پیرانشار. هیندێکیش بۆ شۆنی تر رۆییشتن. ژیان به سه‌ر بڕدن له گوند زۆر سه‌خت بووه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که له گوند مابونه‌وه یان به ئاژه‌ڵداری ژیانیان تێپه‌ر ده‌کرد یان ئه‌وه‌ی که له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر زه‌ویان به ئیجاره وه‌رده‌گرت یان ده‌نا د‌ه به‌هار دا ده‌چوون بۆ کوره‌خانه یا جوجه‌خانه یان شوێنی تر د‌ه کاتی خه‌زان یان پاییز دا ده‌گه‌رانه‌وه بۆ گوند. تا سه‌رده‌مێک خه‌ڵکی گوند زه‌ویه‌کانیان هه‌مو ساڵێ ده‌چاند به‌ڵام یان شین نه‌ده‌بو یان ئه‌گه‌ر شینیش ببا دواتر سپی ده‌بووه یانی پوچ ده‌بو و دانی نه‌د‌ه‌گەت، چومکه زه‌ویه‌کان له بواری موادی مه‌عده‌نی زۆر کز بوون. ورده ورده پاش 10 ساڵان که‌م که‌م برێک له زه‌ویه‌کان باشتر ببونه‌وه به ئاودانیان برێک له زه‌ویه‌کان به‌رهه‌میان لێ هه‌ڵد‌ه‌گرترا تا ئه‌وه‌ی که له به‌هاری ساڵی 80 یان 81 داب‌و که چۆمی گاده‌ر شکا و هه‌مو زه‌ویه‌کانی گوند پڕ بوون له ئاو که‌مێکی مابو گونده‌که‌ش بگرێته‌وه به‌لام به خۆشێوه سێڵاوه‌که به‌ر‌ه‌و شام روییشت. ئه‌و سێڵاوه له ساغ بونه‌و‌ی مه‌زرای داشخانه کاریگه‌رێکی زۆر باشی هه‌بو، ئێستا ره‌نگه هه‌مو زه‌ویه‌کان به‌رهه‌میان نه‌بێ به‌ڵام زۆربه‌ێ زۆرتری به‌ڕهه‌می باشیان د‌ه‌بی، ئێستاش وه‌کو ساڵانی پێش‌و چاندنی بێستان به‌ڕهه‌می باشی هه‌یه و کاڵه‌کی داشخانه(خاوهرزهوی) که له پێش هاتنی به‌حر دا نێوبانگی ده‌رکردبو دیسان خۆی گه‌یانده‌وه نێوبانگه‌که‌ی. کۆتایی بابه‌ت.
- ئەندامی لیستی ژمارەکراو
په‌ڕتووکخانه‌ی زانست
دەستکاریئاوایی داشخانه له ساڵی 1391 را بۆته خاوه‌نی کتێبخانه‌یه‌ک که به هه‌ڵمه‌تی دانیشتوانی ئه‌م گونده دروست کراوه‌و سه‌ره‌رای که‌سپ‌وکۆندی زۆری ئه‌و رێگایه، هه‌وڵ دراوه تا به باشترین شێوازی نوێ خزمه‌تگوزارێکانی خوێ بنوێنێ و پێشکێشی هه‌موو به‌کار‌هێنه‌رانی بکات. هه‌بوونی په‌ڕتووکخانه یه‌کێک له پێداویستیه‌کانی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌که و تاکێکه، رۆح و ده‌رونی هه‌ر که‌س پێویستی به په‌ڕتووک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی خۆی دابین و سارێژ بکات. په‌ڕتووک کاریگه‌ری زۆری له پێشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگا دا هه‌یه و هه‌ر که‌سه‌ی به حەزی خۆی هه‌ر جۆره کتێبێک که پێی خۆش بێت ئه‌وه ده‌توانی له په‌ڕتووکخانه دابینی بکات. له سووده‌کانی دی په‌ڕتووکخانه له ئاوایی ده‌توانرێ بۆشاییه‌ک که به باش نه‌بوونی بواری ئابووریی خه‌ڵکی گوند، په‌ڕتووک وه‌کوو پێویستێکی سه‌وه‌ته‌ی کرین به‌دی ناکرێ پڕ ده‌کرێته‌وه. ماڵپه‌ری په‌ڕتووکخانه زانست: http://www.zanist.blogfa.com/ ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ئەمانەش ببینە==
ئەمە کۆڵکەوتارێکە سەبارەت بە مەھاباد، پێویستی بە زۆرکردن وچاککردنە، دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی. |
Iran / Azarbayejan-e Gharbi / Mahabad / World / Iran / Azarbayejan-e Gharbi / Mahabad , 19 کیلومتر از مرکز (مهاباد) / ایران /
روستا Add category Upload a photo
'); } //-->