ڕۆھینگا یان ڕۆھینگیا خەڵکێکن کە بە زمانی ڕۆھینگیایی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن. زۆربەی خەڵکی ڕۆھینگیا دانیشتووی ھەرێمی ئەرکانن لە خۆرئاوایی بۆرمان.

گەلی رۆھینگیا
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
 میانمار٨٠٠٬٠٠٠[١][٢]
 عەرەبستانی سعوودی٤٠٠٬٠٠٠
 بەنگلادێش٣٠٠٬٠٠٠[٣]
 پاکستان٢٠٠٬٠٠٠[٤][٥][٦]
 تایلەند١٠٠٬٠٠٠[٧]
 مالیزیا٣٥٬٠٠٠[٨]
زمانەکان
رۆھینگی
ئایین
ئیسلام

ئیسلام لە سەردەمی عەباسیەکاندا لە کاتی دەسەڵاتی ھاروون ڕەشید گەیشتۆتە ھەرێمی ئەراکان لە سەدەی حەوتەمی زاییندا کە توانرا دەوڵەتێکی ئیسلامی لەم ھەرێمە پێک بێنن کە بۆ ٣ سەدە و نیو، ٤٨ ھەشت شای موسڵمان حوکمی دەوڵەتەکەیان کردووە یەک بەدوای یەک. بەڵام لە ساڵی ١٧٨٤ زایینی پاشای بوزی بۆرمی بودابایوڵاتی داگیرکرد و ئەو ھەرێمەشی خستە سەر بۆرما لە ترسی بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە و ناوچەدا و دژایەتی کردنیان، و ئەو ناوچەیەی وێران کرد، پاشا بودابای بەوەشەوە نەوەستا چی کەلتوور و شارستانیەتی ئیسلامی ھەبوو ھەمویانی لە ناوبرد لەوانەش ڕووخاندن و وێرانکردنی مزگەوتەکان و قوتابخانەکان، ھەڵسا بە کوشتنی زانایان و بانگخوازانی ئیسلام بێجگە لە کوشتن و بڕینی موسڵمانن و بردنی سەروەت و سامانەکانیان و دەرکردنیان لە شوێن و ماڵی خۆیان و ئاوارەکردنیان و چەوسانەوەیان، ئەم شەرانگێزیە بەرانبەر موسڵمانانی ئەم ھەرێمە بەردەوام بوو تا ٤٠ ساڵ تا ئەوکاتەی کە بەریتانییەکانیان ئەو وڵاتەیان داگیرکرد. جارێکی تریش لە دوای شۆڕشە عەسکەرتاریەتەکەی جەنەراڵ «نیوین» لە ساڵی ١٩٦٢ موسڵمانان تووشی نەگبەتی و چەوسانەوە بوونەوە بە چەندان جۆری ستەم لێکردنیان ھەر لە دەرکردن و کوشتن و سووکایەتی پێکردن و تەسککردنەوەی ڕێگەی بەدەست ھێنانی بژێوی رۆژانەیان و نەھێشتنیان بە چوونە لایەنە رۆشنیری و فێرکاریەکانەوە و لێسەندنەوەی ئەو زەویانەیان لەسەری دەژیان.

بارودۆخی ئێستا

دەستکاری

لە ئێستادا موسڵمانان لە بورمادا مافی ھاوڵاتی بوونیان نییە. زۆرێک لە رێکخراوە مەدەنیەکان چەندین جار ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بۆرماوە ژنانی موسڵمانی بۆرما دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر. بۆ خەڵکی ڕۆھینگیا مافی ھاوسەرگیری موسڵمان دیاریکراوە، پیاو بۆی نییە ھاوسەرگیری بکات تا تەمەنی نەگاتە سەرو ٣٠ ساڵ.. بۆ ژنانیش تا تەمەنی نەگاتە سەرو ٢٥ ساڵ بۆیان نییە ھاوسەرگیری بکەن. وەدەبێت ئەوانەش دەگەنە ئەو تەمەنە چەند مەرجێکیان بۆ داناون لەوانە دەبێت بەرتیل و پارەیەک بدات بەو بەرپرسی سوپای ئەو شوێنە کە دەسەڵاتدارە تا ڕەزامەندی دەرەبڕێت بۆی، ھەروەھا بێجگە لە چەند سزایەکی دەروونیش کە بێنە بەردەی یان پێدەکرێت، ئەو کاتەش کە ژنێکی موسڵمانیش سکپڕ دەبێت لە بری دکتۆر دەبێت سەردانی بنکەی پۆلیسی ناوچەکەی بکات بە بیانووی ئەوەی سۆنەری بۆ دەکەن. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ چەندین شەڕ و پێکدادان لە نێوان کەمنەی ڕۆھینگیا و حکوومەتی بورما ڕووی دا کە لە ئاکامدا زیانێکی زۆر تووشی ھاووڵاتیانی ڕۆھینگیایی بوو و ژمارەیێکی زۆریش لە خەڵکی ئاسایی و غەیری عەسکەری کوژران.[١١]

ڕەوشی تەندروستی

دەستکاری

جیاکاری و ڕێگری دەکرێت لە بوارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی دا بەرانبەر بە خەڵکی ڕۆھینگیا.[١٢] بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکراوەی ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری پزیشکی (The Lancet) منداڵانی ڕۆھینگیا لە بۆرما دووچاری ئەم نەخۆشیانە دەبنەوە و ھەڵگری ئەم دیاردانەن: کەمی کێش لە کاتی لەدایک بوون دا، بەدخۆراکی، سکچوون و کێشەی زاوزێ لە کاتی گەورەبوون دا. ڕێژەی مردنی منداڵ لە رۆھینگیا یەکسانە بە ٢٢٤ مردن بۆ ھەر ١٠٠٠ لە دایکبوونێک و چوار ھێندە بەرزترە لە ناوچەکانی تری میانمار کە ٥٢ مردنە بۆ ھەر ١٠٠٠ لەدایکبوونێک.[١٣] و ھەروەھا گۆڤارەکە بۆی دەرکەوتبوو کە منداڵانی رۆھینگیا بە ڕێژەی لە ٤٠٪ دەناڵێنن بەدەست نەخۆشی سکچوونەوە.

مافەکانی مرۆڤ و ڕەوشی ئاوەرەکان

دەستکاری

خەڵکی رۆھینگیا بە یەکێک لە «نەویستراوترین کەمینەکانی جیھان» و «چەوساوەترین دانیشتووانی جیھان» دادەنرێن.[١٤] پزیشکانی بێ سنوور (Médecins Sans Frontières - Doctors Without Borders) ئاماژە دەکات کە خەڵکی رۆھینگیا لە ساڵی ٢٠٠٧ دا بە «کەمترین و پشتگوێخراوترین ھەواڵە باسکراوکانی جیھان» دادەنرێت لەڕووی ئەو جیاکاریی و کێشانەی ڕووبەرووی بوونەتەوە بەھۆی حومکەت و سوپای وڵاتەکەوە.[١٥] لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ دا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ماینمار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسی دا ئاماژەی کرد کە «سەرەڕای بوونی ١٣٥ نەژادی نەتەوەیی کە لە ماینمار دەژین لە رۆژگاری ئەمرۆدا، لە ڕاستی دا ئەوانەی کە پێیان دەوترێت (خەڵکی رۆھینگیا) یەکێک نین لەو نەژادە نەتەوەییانە و لە مێژوودا ھیچ جۆرە نەژادێک لە ماینمار بوونی نەبووە بە ناوی رۆھینگیا.»[١٦]

رۆھینگیا مافی ئازادی گەشتکردن و بەژداریکردنیان لە خوێندنە باڵاکان دا نییە.[١٧] لەپێش ١٩٨٢ دا بۆرما خاوەنی یاسای جیاوازی ڕەگەزنامەیی بوو بەڵام لە دوای دەرچوونی یاسای نەتەوەیی ساڵی ١٩٨٢ رۆھینگیا مافی بە ھاووڵاتی بوونی بۆرماییان لێسەندراوەتەوە کە بە شێوەیەکی بەرچاو بۆتە ھۆکاری شاردنەوە و پەردەپۆشکردنی سەرپێچی مافەکانی مرۆڤی ئەنجامدراو لەلایەن سوپای بۆرماوە.[١٣] ھاوڵاتیانی بۆرمایی خاوەنی ناسنامەی ڕەنگ سوورن بەڵام ھاووڵاتیانی رۆھینگیا ناسنامەی ڕەنگ سپییان پێدراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی نیشانەیان دەکات وەک بێگانە کە ئەم جیاوازییە لە جۆری ناسنامەدا بۆتە ھۆکاری سنووردارکردن و لە قاڵبدانی خەڵکی رۆھینگیا. بۆ نموونە، کەسانی خاوەن ناسنامەی رۆھینگیا ناتوانن خۆیان ناونووس بکەن لە سوپا یان بەژداری بکەن لە حوکمەت دا.

قەیرانی ئاوارەیی ساڵی ١٩٧٨

دەستکاری

لەئەنجامی چالاکی سەربازی «ئەژدیھای پادشا» لەلایەن دەستەی لەشکرکێشی بۆرماییەکانەوە، یەکەم شەپۆلی ئاوارەی رۆھینگیا بۆ بەنگلادیش دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٧٨ کە بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون. دواتر بەھۆی ھەوڵی دیپلۆماسی بەدرێژای ١٦ مانگ توانرا بگەنە ڕێکەوتنی گەڕانەوەی ئاوارەکان کە ڕێگەی دەدا بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان بەسەلامەتی و ئاشتییانە لەژێر چاودێری و ئاسانکارییەکانی (ئەنجومەنی باڵای ئاوارەی نەتەوە یەکگرتووەکان - UNHCR) دا. ئەم گەڕانەوەیەی ئاوارەکان بۆ بۆرما بە دووەم گەورەترین ڕێکاری گەڕانەوە دادەنرێت لە ئاسیادا لە دوای گەڕانەوەی ئاوارە کەمبۆدییەکان بۆ وڵاتی تایلەند.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Macan-Markar، Marwaan (15 June 2012). «Ethnic Cleansing of Muslim Minority in Myanmar?». Inter Press Service. لە 9 July 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ 729,000 (United Nations estimate 2009)
  3. ^ «Myanmar Rohingya refugees call for Suu Kyi's help». Agence France-Presse. 13 June 2012. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 9 July 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |deadurl= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی) ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «Homeless In Karachi». Outlookindia.com. ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە. {{cite web}}: دەقی «Owais Tohid, Arshad Mahmud» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  5. ^ «Box 5925 Annapolis, MD 21403 info@srintl». Burmalibrary.org. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  7. ^ Husain، Irfan (30 July 2012). «Karma and killings in Myanmar». Dawn. لە 10 August 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  8. ^ Vivian Tan (28 April 2014). «Rohingya in Malaysia open doors to newcomers». UNHCR. لە 6 May 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Ethnic cleansing in Myanmar: No place like home». The Economist. ٢٠١٢-١١-٠٣. لە ٢٠١٣-١٠-١٨ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ |http://www.ethnologue.com/country/SA
  11. ^ http://www.rfa.org/english/east-asia-beat/rohingya-06122012225150.html
  12. ^ «Who are the Rohingya?». Radio Free Asia. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا Salim، Saquib. «ROHINGYA CRISIS: A HISTORICAL PERSPECTIVE». HeritageTimes (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ Mclaughlin، Timothy (24 August 2015). «Sitting Rohingya MP in Myanmar plans to appeal election ban». Reuters. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  15. ^ Encyclopedia of Diasporas: Immigrant and Refugee Cultures Around the World. Volume I: Overviews and Topics; Volume II: Diaspora Communities. Springer Science & Business Media. 30 November 2004. p. 291. ISBN 978-0-306-48321-9. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  16. ^ Daniyal، Shoaib (١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Why India should intervene in Myanmar crisis: Like Rohingyas, Indians were once driven out of Burma». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  17. ^ «Repatriation of Rohingya Refugees». www.burmalibrary.org.