خەلیل حەیە (بە عەرەبی: خلیل الحیة) سیاسەتمەدارێکی فەلەستینییە و لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ەوە وەک جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کاری کردووە و لە دوای کوژرانی ساڵح عاروری. ھەروەھا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٦ەوە وەک نوێنەری شاری غەززە بۆ ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین ھەڵبژێردرا. لە گەڕەکی شوجاعییە نیشتەجێ بووە.

خەلیل حەیە وتی ئەوان ھێرشیان کردە سەر ئیسڕائیل لە ٧ی تشرینی یەکەم چونکە پێویست بوو "ھەموو ھاوکێشەکە بگۆڕن و نەک تەنھا پێکدادانێک ئەنجام بدەن" ھەروەھا وتی: "ئێمە سەرکەوتووین لە گەڕاندنەوەی کێشەی فەڵەستینی بۆسەر مێزەکە، و ئێستا کەس لە ناوچەکە ھەست بە ئارامی ناکات. لە قسەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز وتی ئامانجی حەماس " بەڕێوەبردنی غەززە و دابینکردنی ئاو و کارەبا" نییە بەڵکو سەرنجدان بە دۆزی فەڵەستینی نوێ دەکاتەوە، و وتی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەم ھێرشی کرد تاوەکوو بەخەڵک بڵێ دۆزی فەلەستین نەمردووە.[١]

حەوت یان ھەشت کەس لە خزمەکانی لە نێویاندا دوو برای لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی کوژران.[٢][٣] یەکێک لە کوڕەکانی لە ساڵی ٢٠٠٨ لەکاتی سەرکردایەتیکردنی قەسام بەھۆی ھێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە کوژرا.[٤][٥] کوڕ و بووک و نەوەیەکی دیکە لە مانگی تەممووزی ٢٠١٤ لە کاتی شەڕی غەززە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەھۆی ھێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر ماڵەکەی کوژران.[٦][٧][٨]

خەلیل حەیە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە دان بە فەلەستیندا بنێت لە چوارچێوەی سنوورەکانی پێش ساڵی ١٩٤٨.[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Hamas says purpose of massacres was a 'permanent' state of war on Israel's borders».
  2. ^ al-Mughrabi، Nidal (20 May 2007). «Israel kills 9; 8 in raid on Hamas official's home». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە 27 July 2014 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ B'Tselem (٢٤ی ئایاری ٢٠٠٧). «B'Tselem calls for criminal investigation into Gaza bombing». Electronic Intifada.
  4. ^ Barzak، Ibrahim (٢٨ی شوباتی ٢٠٠٨). «Israel kills 20 Palestinians in Gaza». Associated Press.
  5. ^ «Hamas leader 'thanks God' for son's death». Ynet. 28 February 2008. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Beaumont، Peter (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤). «'Death and horror' in Gaza as thousands flee Israeli bombardment: Fiercest fighting yet as Israel widens ground offensive and faces accusations of war crimes over rising number of civilian deaths». Guardian (UK).
  7. ^ «IDF: House of Hamas official targeted in overnight Gaza strikes». Jerusalem Post. 17 July 2014. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  8. ^ Bannoura، Saed (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٤). «Nine More Palestinians Killed, Medics Targeted Again». IMEMC News.
  9. ^ Agence-France Presse (18 September 2011). «Hamas rejects U.N. bid, saying it compromises 'historical Palestine'». Al Arabiya. لە 2014-07-20 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)