وەرزی پاییز لەو ڕۆژە دەست پێدەکات کەوا خۆڕ لە ھێڵی کەمەرەیی زەوی ڕەت دەبێت و بەیەکسانی لەنێوان ھەردوو جەمسەری باکور و باشوری زەوی دەبێت، بەمە ماوەی شەو و ڕۆژ یەکسان دەبن لە ھەموو شوێنێکی جیھان، وە ئەم ڕۆژە دەتوانینین بە ڕۆژی کەوتنی ستونی خۆڕ ناوی ببەین.

ڕوونکردنەوە دەستکاری

ھاتنی پاییز ڕۆژێکی دیاریکراوی نیە بەڵام لەماوەیەکی دیاریکراو ڕوو دەدات ئەمیش بەھۆی شێوە و قەبارەی زەوی، وە ھێلی کاتی ناوچەکان (پۆتانەکان)، کە ھەرشوێنەو بەپێی پێگەی جوگرافیەکەی ڕوو دەدات، وەک بۆنمونە لەناوچەیڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بەتایبەتی لە ٢١ سێپتێمبەر دەست پێدەکات کە کوردەکان بە ڕەزبەر ناوی دەھێنن و دەکاتە یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییز، بەڵام لە ناوچەکانی باکوری گۆی زەوی وەک ئەسکەندەنافیا لە ٢٢ و ٢٣ سێپتێمبەر دەست پێدەکات.

لەبنەڕەت دا شەو و ڕۆژ یەکسان نابن بەڵام ئەم دیاردەیە دوای دووسێ ڕۆژ ڕوو دەدات ئەمیش بەھۆی شکانەوەی تیشکی خۆڕەلەجەمسەرەکانی زەوی، کە تیشکەکانی خۆڕ لەبەرگەھەوای زەوی دەمێننەوە وە دونیا بە ڕووناکی دەھێڵنەوە بەمە ڕۆژ و شەو وەک یەک بەیەکسانی دەردەکەون،

لەو ڕۆژدەدا دەبینین کە خۆڕ کە لەخۆڕھەڵاتەوە ھەڵدێت بە ماوەی دوازردە کاژێر دەگاتە خۆڕئاوابوون، ئەگەر بێت و لە یەکێک لەجەمسەرەکانی زەوی سەیری بکەین دەبینین بەھەمان ماوە خۆڕ ھەڵدێت و ئاوا دەبێت، ھەربەم ھۆیەشەوە دەڵێن ڕۆژ و شەو یەکسان دەبێت.

 
لە نیگاربەردێکی پەرسیپۆلیس، کە بەمەبەستی یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی فارسی کێشراوە، سەری شێر و سەری چێڵ بەیەکسانی نزیکی یەک بوون،مادەکانیش بە حەوت سەد ساڵ بەر لەزایین توانیویانە ڕەزبەر دیاری بکەن.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری