خەتەنەکردنی کوڕان
خەتەنە پرۆسەیەکی ئاینی و کەلتوری باوە کە لە نێوان چەندین ڕەگەز و نەتەوەدا ئەنجام دەدرێت ، لەوانە میسری فیرعەونیەکان و جولەکە و هەندێک کۆمەڵگەی پێش ئیسلام مەسیحی [١] . لە پەیمانی کۆندا ئیبراهیم فەرمانی بە خەتەنەکردن کرد و منداڵەکانی خەتەنە کرد و فەرمانی پێ کردن کە منداڵەکانیان خەتەنە بکەن. بەم شێوەیە موسڵمانانی ئێستا وەک ئیسلام پێشنیاریان بۆ هاتووە کە دەبێت پەیرەوی فەرمایشتەکانی پێغەمبەر ئیبراهیم بکەون[٢] .
لە پەیمانی کۆنی پەرتوکی پیرۆزدا هاتووە کە ؛" ئینجا خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «تۆش لەلای خۆتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبهێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت.(١٠) ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەهێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: هەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن.(١١)خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە.(١٢)هەموو نێرینەیەکی هەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە.(١٣)دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی هەتاهەتایی دەبێت.(١٤)هەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.» ».[٣] (پەیدابوون ٩:١٧-١٤)".
کاریگەریە تەندروستیەکان
دەستکارینەخۆشیەکانی چوک و میزەڕۆ
دەستکاریهەندێک لەو نەخۆشیانە وەک هەوکردنی چوک کە بە زۆری پیاوانی خەتەنە نەکراو تووشی دەبن دەرکەوتووە کە خەتەنەکردن ئەگەری تووشبوون کەم دەکاتەوە·
هەروەها پیاوانی خەتەنەکراو مەترسی توشبوونیان کەمترە بە نەخۆشیە گوازراوەکانی میزەڕۆ لەوانە سوزەنەک و فەڕەنگی·
هەروەها دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی خەتەنەکراون مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی چوک کەمترە بە بەراورد بەو پیاوانەی خەتەنە نەکراون[٤].
نەکردنی خەتەنە
دەستکاریلە هەندێک باردا وەک ئەو منداڵانەی کە کەموکوڕییان هەیە لە ئەندامی نێرینەیان خەتەنە ناکرێن، چونکە لە حاڵەتی وادا رەنگە پێستی سەر بۆ نەشتەرگەریی دروستکردنەوە بەکاربهێنرێت . خەتەنەکردن بۆ منداڵانی پێشوەختە و ئەو کەسانەی تەندروستیان جێگیر نییە قەدەغەیە ئەگەر کەسێک زانراوە کە مێژووییەکی خێزانی هەیە لە نەخۆشی خوێنبەربوونی ترسناک ( hemophilia ) ، پێشنیار کراوە کە پێش خەتەنەکردن پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت .
نەخۆشی ئایدز
دەستکاریتوێژینەوە تازەکان گرنگی خەتەنەکردنیان دەرخستووە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە HIV تا نزیکەی نیوەی ، توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئەفریقا دەریخست ڕێژەی بەرزی ئایدز بۆ هۆکاری خەتەنە نەکردن دەگەڕێتەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئازاری ٢٠٠٧ دا خەتەنەکردنی بە فەرمی پەسەند کرد وەک ئامرازێک بۆ نەهێشتنی ئایدز[٥] . لە حوزەیرانی ٢٠٠٧ پسپۆڕانی تەندروستی ئەفریقای باشوور داوای بەرنامەی خەتەنەکردنی بەکۆمەڵیان کرد ، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان نیشاندا کە خەتەنەکردن ڕێژەی توشبوون بەنەخۆشی ئایدز بەڕێژەی ٦٠ ٪ کەمدەکاتەوە .
زیاتر لە ٤٠ توێژینەوە بڵاوکراونەتەوە و دڵنیاییان داوە کە خەتەنەکردنی نێرینە پارێزگاری بەرچاو لە تووشبوون بە ئایدز دابین دەکات؛ هەروەها خەتەنەکردن پارێزگاری لە نەخۆشییە گواستراوە سێکسییەکانی تر دەکات وەک ( سیفیلس و گۆنۆرهێ ) . . یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین بەڵگە پزیشکییەکان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێوە هاتووە کە لە ئۆگەندا ئەنجام دراوە لەو چەند هاوسەرەی کە ژنەکانیان ئایدزیان هەبوو، ئەوانەی خەتەنە کرابوون تووشی ئایدز نە ببون لە ژنەکانیانەوە.
خەتەنە و تەندروستی جووت بوون
دەستکاریتوێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە مەترسی نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان لە نێویاندا ئایدز لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا سێ جار کەمترە لە نێرینەی خەتەنەکراو ، بە واتەیەکی تر چەندین توێژینەوە دەریانخستووە کە ڕێژەی توشبوونی شێرپەنجەی پێور لە پیاوانی خەتەنەکراو ( بە تایبەت ئەو خەتەنەکراوانەی لە منداڵیدا خەتەنە کراوە ) سێ جار کەمترە لە ڕێژەی خەتەنەنەکردنیان .
شێرپەنجەی ملی منداڵدان
دەستکاریئەو خانمانەی هاوسەرەکانیان خەتەنەکراوە کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان هەیە·[٦]
مێژووی خەتەنە
دەستکاریهەندێک مەزەندە ی سەرەتای خەتەنەکردن دەکەن بە ٤٠٠٠٠ پ.ز ، لە کاتێکدا هەندێک ئاماژە بە ئیبراهیمی پێغەمبەر ( ٢٠٠٠ پ.ز ) دەکەن .
لە ئاینە ئیبراهیمیەکان دا
دەستکاریخەتەنەکردن پێگەیەکی گرنگی هەیە لە هەرسێ ئاینە ئیبراهیمیەکان:
جولەکەیی
دەستکاریلە پەیمانی کۆنی پەرتوکی پیرۆزدا هاتووە کە ؛" ئینجا خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «تۆش لەلای خۆتەوە دەبێت پەیمانەکەم بەجێبهێنیت، خۆت و نەوە لە دوای نەوەشت.(١٠) ئەمەش پەیمانەکەمە کە بەجێی دەهێنن لەنێوان من و ئێوە و نەوەی دوای خۆت: هەموو نێرینەیەکتان خەتەنە دەکەن.(١١)خۆتان خەتەنە دەکەن، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و ئێوە.(١٢)هەموو نێرینەیەکی هەشت ڕۆژەش لە ئێوە دەبێت خەتەنە بکرێت، لە نەوەکانتان، ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە، یان ئەوەی بە زیو لە بیانی کڕاوە و نەوەی خۆت نییە.(١٣)دەبێت ئەوەی لە ماڵەکەت لەدایک بووە یان بە زیو کڕاوە بە تەواوی خەتەنە بکرێت، جا پەیمانەکەم لە ئێوەدا پەیمانێکی هەتاهەتایی دەبێت.(١٤)هەر نێرینەیەکی خەتەنە نەکراویش، کە خەتەنە نەکرابێت، ئەوە لە نەتەوەکەی دادەبڕێت، چونکە پەیمانی منی شکاندووە.» ». (پەیدابوون ٩:١٧-١٤)".
فەلەیی (مەسیحی)
دەستکاریهەرچەندە یاسای خەتەنەکردن لە پەیمانە نوێکەدا فڕێدرا، بەڵام بۆ نمونە زۆربەی کەنیسەکان پابەند و ڕێگری لە شوێنکەوتوانیان ناکەن [٧]، هەندێک کەنیسەی پرۆتستانتی و ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژهەڵات وەک کەنیسەی یەکتاپەرستی ئەرتۆدۆکسی ئەسیوپیا و کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی قبتی یاسای خەتەنەکردن بەسەر نێرینەدا دەسەپێنن، مەسیحییە عەرەبەکان لە ئەمریکا و فلیپین و کۆریای باشور و ئەفریقاش لە بەرامبەر داب و نەریت و کلتوری کۆمەڵایەتی زاڵن و خەتەنە دەکرێن[٨].
ئیسلام
دەستکاریهەرچەندە خەتەنەکردن لە قورئاندا باس نەکراوە ، بەڵام لەلایەن هەموو موسڵمانانەوە بە سوننە و شیعەوە جێبەجێ دەکرێت و هەندێکیش بۆ بە موسڵمانکردنی تاکەکان بە پێویستی دادەنێن . موسڵمانان لە شوێنکەوتوانی ئیبراهیمی پێغەمبەر دەیکەن . پێغەمبەری خوا ( درودی خوای لەسەربێت ) فەرمووی : دە کردەوە هەن کە فیترەن : بڕینی سمێڵ ، ڕێگەدان بە ڕیش گەورە کردن ، پاک کردنەوەی ددان بە بەکارهێنانی داری ددان ، ئاو وەرکردن لە لووت ، قرتاندنی نینۆکەکان ، شوشتنی نێوان پەنجەکان، هێشتنەوەی قژ تاوەکو ژێر قۆڵەکان ، تاشینی بەر و پاککردنەوەی بەشە تایبەتییەکان بە ئاو .
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://web.archive.org/web/20110218082023/http://www.islamway.com/?iw_s=Article&iw_a=view&article_id=2305
- ^ https://books.google.com/books/about/Dictionnaire_arabe_tchadien_fran%C3%A7ais.html?id=lL8BlKApYN0C
- ^ http://www.kitebipiroz.com/bible/gen/17
- ^ «Circumcision: Treatment, Risks, Benefits, Recovery». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «HIV and AIDS». www.who.int (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Circumcision: Treatment, Risks, Benefits, Recovery». Cleveland Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ https://web.archive.org/web/20070512142732/http://www.ncbi.nlm.nih.gov/entrez/query.fcgi?cmd=Retrieve
- ^ https://web.archive.org/web/20191218142058/https://doi.org/10.1177/1066480706287894
- دەروازەی تەندروستی
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کۆمەڵناسی
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی چاند
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی سێکسناسی
- دەروازەی کۆمەڵگا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەتەنەکردنی کوڕان تێدایە. |