خۆروەگەڕ یان خۆروەستان (بە ئینگلیزی: Solstice) لە ساڵدا دووجار زەوی لە خولگەی خۆیدا لە کاتی سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا ئەکەوێتە نزمترین یان بەرزترین پلە و پێچەوانە ئەبێتەوە. وشە ئینگلیزیەکە پێکهاتوە لە sol بە لاتینـی واتە خۆر، وە sistere واتە وەستان.

خۆروەگەڕ لە خولگەی خۆردا

کاریگەری لەسەر زەوی دەستکاری

لە وەرزی هاویندا ئەبێتە هۆی ئەوەی درێژترین ماوە ڕووناکی بەر بەشی سەرەوەی گۆی زەوی بکەوێت و ئەبێتە هۆی دروستبوونی درێژترین ڕۆژ لەبەشەکانی نیوەگۆی باکوری زەوی. لە زستانیشدا بەپێچەوانەوە بۆیە درێژترین شەو دروست ئەکات لە نیوەگۆی باکوری زەوی، وە درێژترین شەویش بە شەوی یەڵدا ناسراوە. بۆ هەر جێگایەکی سەر زەویش کاتی ڕوودانی "خۆروەگەڕ"جیاوازە، بۆیە ئەکرێ بەپێی هێڵەکانی پانی و درێژی دیاری بکرێت لە چ کاتێکدایە.

پەیوەندی لەگەڵ وەرزەکان دەستکاری

لە هەندێ کەلتوردا ناوەڕاستی وەرزەکانی زستان و هاوین دیاری ئەکات، لە ناو کوردەواری و ڕۆژژمێری کوردیـدا سەرەتای ئەو دوو وەرزەیە.

پەراوێزەکان دەستکاری