خوێندنی ئارەزوومەندانەی زمانی کوردی لە تورکیا

وانەی ئارەزوومەندانەی کوردی لە تورکیا وانەی کوردییە کە وەک وانەی ئارەزوومەندانە بۆ هەندێک لە خوێندکاران لە قوتابخانە حکومییەکانی تورکیا پێشکەش دەکرێت.

پاشخانی زمانی کوردی لە تورکیا دەستکاری

لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا، گوشار لەسەر زمانی کوردی دەستی پێکرد.[١] لە ڕۆژانی سەرەتادا غەرامە بەو کەسانە دەکرا کە بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد. دواتر بەکارهێنانی زمانی کوردی لە دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت قەدەغە کرا. لەگەڵ دانانی یاسای پەروەردە و فێرکردن (بە تورکی: Tevhidi Tedrisat Kanunu) زمانی پەروەردە لە قوتابخانەکاندا بە تەواوی بە تورکی کرا و تا ئێستاش بەمشێوەیە بەردەوامە. تەنانەت لە قوتابخانە ناحکوومییەکانیش بە یاسا و پراکتیک ڕێگری لە خوێندن بە زمانی کوردی کرا.

لەم دواییانەش، گەرچی تورکیا خۆی وەک وڵاتێکی کراوە و فرەکەلتوور دەناسێنێت بەڵام هێشتا ڕێگری و سانسۆر دەخرێتە سەر زمان و کەلتووری کوردی.[٢]

کوردی وەک بابەتێکی ئارەزوومەندانە دەستکاری

لە قوتابخانەکانی تورکیادا، پۆلەکانی ٤ی سەرەتایی و پۆلەکانی ٥، ٦، ٧ و ٨ی ناوەندی دەتوانن ٣ بابەت وەک بابەتی ئارەزوومەندانە هەڵبژێرن جگە لە وانەکانی ناچاری.[٣][٤] لە چوارچێوەی زمان و شێوەزارە زیندووەکان (پۆلەکانی ٥، ٦، ٧ و ٨)، زاراوەی کوردی کرمانجی و زازاکی لە بژاردەکاندا هەن.

لە وانە پەسەندکراوەکاندا، خێزانی خوێندکاران بەرپرسن لە هەڵبژاردنی وانەکان کە لە حەفتەیەکدا ٢ کاتژمێر ئەو وانانە دەگوترێنەوە. بەپێی جۆری قوتابخانە، دەشێت ئەم ماوەیە لە نێوان ١ بۆ ٤ کاتژمێردا بێت. بۆ ئەوەی وانەکە بکرێتەوە ئەوا لانی کەم پێویستە ١٠ قوتابی ئەو وانەیە هەڵبژێرن.[٥]

بۆ ئەوەی مامۆستا بتوانێت وانە بە زمانی کوردی بڵێتەوە، دەبێت لانیکەم ١٥ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا وانە بە زمانی کوردی بڵێتەوە. ئەمەش بۆ مامۆستایانی کوردی دانەمەزراویش دەبێتە ئەگەرێک.

بۆ ئەوەی مامۆستایەک بتوانێت لە قوتابخانەیەکدا وانەی کوردی بڵێتەوە، پێویستە ١٠ قوتابی زمانی کوردییان هەڵبژاردبێت. هەروەها ئەگەر لانیکەم ١٠٠ قوتابی زمانی کوردی وەک بابەتی دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن، وەزارەتی پەروەردە مامۆستایەکی زمانی کوردی بۆ ئەو قوتابخانەیە دادەمەزرێنێت، بۆیەکەمینجاریش لە ساڵی ٢٠١٤ مامۆستای بەشی ئەدەبیاتی کوردی لە تورکیا دامەزرا.[٦] هاوکات هەندێکجار وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، نەبوونی مامۆستای کوردی کردۆتە بیانوو بۆ داخستنی پۆلی زمانی کوردی لە تورکیا.[٧][٨]

مێژوو دەستکاری

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠١٢ پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنی ڕاگەیاند، کە تێیدا دەکرێت لە قوتابخانە ناحکومییەکان یان کەرتی تایبەت دەتواندرێت بەشێوەی ئارەزوومەندانە زمانەکانی دیکە لە نێویاندا زمانی کوردی بگوترێتەوە، لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٣، بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.[٩] لە ٢٠١٢، وەزارەتی پەروەردەی تورکیا فێربوونی زمانی کوردیی کورمانجی و زازاکی لە ژێر ناوی زمانە زیندووەکان و شێوەزارەکان بۆ خوێندکارانی پۆلەکانی پێنج، شەش، حەوت و هەشتەوە بتوانرێت هەڵبژێردرێت.[١٠][١١]

بەمەبەستی بونیادنانی هۆشیاریی زمان و هەڵبژاردنی زمانی کوردی وەک بابەتێکی پەسەندکراو، لە شارەکانی باکووری کوردستان، زۆرێک لە سەنتەرەکانی زمان و کۆمەڵەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرنجیان چووە سەر ئەم پرسە و هانی خەڵکیان دەدا بۆ ئەوەی منداڵەکانیان زمانی دایکیان هەڵبژێرن.[٨][١٢][١٣][١٤][١٥]

لە تورکیا زۆرینەی کورد دەیانەوێت زمانی کوردی زمانی فەرمی و زمانی پەروەردەی کورد بێت. بەشێک لە کوردەکان دەڵێن بابەتی هەڵبژاردە کەمن، هەر بۆیە هەڵبژاردنی زمانی کوردی وەک بابەتێکی هەڵبژاردە ڕەتدەکەنەوە.

دەوترێت زۆر کەس بە هۆی ئاگایی لە وانەکانی کوردی زمانی کوردی هەڵنابژێرن.[١٦][١٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ئەتاتورکەوە تا قەیومەکان". www.peyserpress.com. Retrieved 2023-01-18.
  2. ^ "ئاواز خوێندن بە زمانی کوردی لە تورکیا تاوانە". Mehr News Agency. 2021-09-17. Retrieved 2023-01-18.
  3. ^ "Abdurrahman Kurt banga hilbijartina dersên Kurdî li malbatên Kurd kir". Rûdaw (بە Kurdî). 2023-01-17. Archived from the original on 2023-01-17. Retrieved 2023-01-17.{{cite news}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  4. ^ "HUDA PAR: Zimanê xwe yê zikmakî hilbijêrin". rojevakurd.com. 2023-01-12. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  5. ^ "Dema serlêdanê ya ji bo dersên bijarte wê heta 7ê Sibatê dewam bike". bianet.org. 2022-01-20. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  6. ^ Ebubekir, Lawk (2021-02-21). "لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟". azadbun. Retrieved 2023-01-18.
  7. ^ وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگەکانی تورکیادا لادەبرێت، ماڵپەڕی سپێدە، لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ هێنراوە.
  8. ^ ئ ا "وانەی کوردی و جەنگی شوناسی نەتەوەیی کورد لە تورکیا پێشینە، ئاستەنگ و سیناریۆکان". CFS Center (بە کوردی). 2022-06-11. Retrieved 2023-01-18.
  9. ^ "خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەنەکانی تورکیا". www.aa.com.tr. Retrieved 2023-01-18.
  10. ^ "Milli Eğitim Bakanlığı 2012/27 Sayılı Genelge" (PDF). mevzuat.meb.gov.tr (بە Tirkî). 2012-08-31. Archived (PDF) from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)
  11. ^ "EĞİTİM-SEN'den Kürtçe Seçmeli Ders için Öğretmenlere çağrı! Kaynak: EĞİTİM-SEN'den Kürtçe Seçmeli Ders için Öğretmenlere çağrı!". rupelanu.org. 2021-12-24. Archived from the original on 2023-01-17. Retrieved 2023-01-17.
  12. ^ "Ji Baroya Şirnexê derbarê hilbijartina dersên bijarte yên Kurdî de daxuyaniyeke girîng". Rûdaw Kurmancî. 2023-01-12. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  13. ^ "Ji bo hilbijartina dersên kurdî dem dirêj bû". Diyarname. 2022-01-20. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  14. ^ Eren, Siddik (2023-01-12). "Li Bakurê Kurdistanê banga hilbijartina dersa zimanê Kurdî didome". kurdistan24.net. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  15. ^ Farqîn, Xecîcan (2023-01-11). "Li Amedê Hewileke Nû ya Dersên Kurdî yên Bijartî". dengeamerika.com. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  16. ^ Bozarslan, Felat (2022-01-22). "MEB, Kürtçe seçmeli derse hazır mı?". t24.com.tr. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.
  17. ^ Gul, Dilek (2022-02-05). "Kürtçe ders için tercih süresi 7 Şubat'ta sona eriyor: Öğrenciler ve aileler ne istiyor?". tr.euronews.com. Archived from the original on 2023-01-18. Retrieved 2023-01-18.