خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٢-١٩٩٣


خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ١٩٩٢–١٩٩٣ سی و ھەشتەمین وەرزی پێشبڕکێی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو و یەکەم قۆناغی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو. ئەمە وەرزی دووەمی پێشبڕکێکە بوو کە تێیدا ھەشت تیپی براوەی قۆناغی دووەم دابەشکرابوون بەسەر دوو کۆمەڵە و تیپی یەکەمی ھەر کۆمەڵەیەک سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی. جگە لەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت و یوگۆسلاڤیا، وڵاتانی نوێ شایستەی چوونە ناو ئەم پاڵەوانێتییە بوون و نوێنەری خۆیان وەک پاڵەوانی خولی ناوخۆیی نارد بۆ ئەو پێشبڕکێیانە، لە ئەنجامدا بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تیپەکان، پێویست بوو قۆناغی سەرەتایی ئەنجام بدرێت. ھەروەھا ئیسرائیل و دوورگەکانی فارۆ بۆ یەکەمجار بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیان کرد.[١]

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٢-١٩٩٣
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ38
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی ئابی ١٩٩٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٦ی ئایاری ١٩٩٣
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانئۆڵمپیک مارسیلیا
براوەئۆڵمپیک مارسیلیا
Statistical leaderڕۆماریۆ
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٣
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1993/

ئۆڵمپیک مارسیلیا بە بردنەوەی لە میلان لە یاری کۆتایی بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی ئەورووپا.[٢][٣] بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە پاڵەوانێتییەکە، تۆمەتی ھاوکاریکردن و یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان خرایە ڕوو. ئەم بانگەشانە پەیوەندی بە یەکێک لە یارییەکانی خولەوە ھەبوو کە تێیدا مارسیلیا پاڵەوانێتی خۆی لە خولی پلەی یەکی فەڕەنسا مسۆگەر کرد بە بردنەوەی لە ڤالێنسیێن بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئارامییەوە سەرنجی لەسەر یارییەکەی بەرامبەر میلان بێت. گومان کرا سەرۆکی یانەکە بەرتیلی داوە بە ڤالێنسییەن بۆ ئەوەی ئەو یارییە بدۆڕێت و نازناوی پێشوەختەی خولی فەرەنسا بە مارسیلیا ببەخشێت، ئەمەش کاتێکی زیاتری پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی خۆیان بۆ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئامادە بکەن. ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە نازناوی خولەکەی لێسەندرێتەوە (چونکە ئەو یارییەی کە باسی لێوە دەکرێت لە ڕکابەرییەکانی ئەورووپادا نەبووە، کاریگەری نەبوو لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا). مارسیلیا لە وەرزی ١٩٩٣–٩٤ و بەشداریکردن لە جامی نێوان کیشوەرەکان و جامی سوپەری بێبەش بوو. لە ساڵی ١٩٩٤ مارسیلیا دابەزی بۆ خولی پلەی دووی فەرەنسا. بارسێلۆنا پاڵەوانی بەرگریکار لە قۆناغی دووەمدا بە سیسکا مۆسکۆوە دۆڕا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Glasgow Rangers 1992/93 UCL Campaign". Retro Football Analysis (بە ئینگلیزی). 2021-03-08. Retrieved 2023-12-30.
  2. ^ UEFA.com. "Season 1992/93 Stats | UEFA Champions League 1992/93". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  3. ^ Newman, Scott (2019-02-10). "Champions League winners: Every edition's winner since 1992/93". www.sportskeeda.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری