خاڵی کوێری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
خاڵی کوێری (بە ئینگلیزی: Blindspot) زنجیرەیەکی ئەمریکی تاوانی درامایییە لەلایەن مارتین گیرۆ دروست کراوە، لە نواندنی جەیمی ئالێکساندەر و سولیڤان ستاپلیتۆنە، یەکەم زنجیرەی لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە تەلەڤیزیۆنی NBC ئەمریکی پەخش کرا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. وا دانراوە کە وەرزی یەکەمی لە ٢٢ زنجیرە پێکبێت.
خاڵی کوێری | |
---|---|
چەشن |
|
دانەر | مارتن گیرۆ |
ئەکتەران |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٩ |
بەرھەمھێنان | |
شوێنەکانی تۆمارکردن | نیو یۆرک، نیو یۆرک سیتی |
ماوەی پەخش | ٤٢–٤٣ خولەک |
پەخش | |
تۆڕ | NBC |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
چیرۆک
دەستکارییەکەم دیمەنی زنجیرەکە لە تایم سکوەیری نیویۆرکەوە دەستپێدەکات کە مەیدانێکە لە نیویۆرک، پۆلیسێک جانتایەکی گەورە دەدۆزێتەوە و لەسەر جانتاکە شریتێک ھەیە کە لەسەری نووسراوە «پەیوەندی بە ئێف بی ئایەوە بکە»، دواتریش ئێف بی ئای و تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب دەگەنە شوێنەکە بە گومانی ھەبوونی بۆمب لەناو جانتاکە؛ بەڵام لە کاتی پشکنین جانتاکە دەکرێتەوە و کچێک لەناوی دێتە دەر کە ھەموو لاشەی تاتۆ کراوە.
کاتێ دەیبەنەوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو کچە ھیچ شتێک نازانێت و ھیچ شتێکی بیر نایەت کە چۆن گەیشتووەتە ناو جانتاکە و پێشتر چی ڕوویداوە بەڵام لەسەر پشتی ئەو کچە بە تاتۆ ناوی بریکاری تایبەتی ئێف بی ئای (کەرت وێڵەر) نووسراوە؛ بۆیە ئەویش تێوەدەگلێ و ھەموو ئێف بی ئای ھەوڵ دەدەن لە ڕێگەی تاتۆیەکانەوە ئەوە بدۆزنەوە کە ئەو کچە کێیە.
ئەکتەرەکان و ڕۆلەکانیان
دەستکاری- سەلیڤان ستەیپلتۆن لە ڕۆلی بریکای تایبەت کێرت وێڵەر.
- جەیمی ئالێکساندەر لە ڕۆڵی جەین دۆو ئەو کچەیە کە لەناو جانتاکە دەدۆزرێتەوە و تاتۆکان لەسەر لاشەکەی ھەیە، لەگەڵ بەردەوام بوونی ڕووداوەکان و لە پشکنیکی دی ئێن ئەی دەردەخرێ کە تایلەر شۆوە، دراوسێکەی بریکار کەرت کە لە تەمەنی دە ساڵی بزر بووە و بە مردوو دانراوە.
- ڕۆب بڕاون لە ڕۆڵی بریکاری ئێف بی ئای ئێدجەر ڕید.
- ئۆدرێی ئیسپارزا لە ڕۆڵی بریکاری ئێف بی ئای تاشا زاپاتا.
- ئاشڵی جۆنسەن لە ڕۆلی سەرۆکی بەشی زانستی و شیکاری ئێف بی ئای پاتەرسن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Blindspot (TV series)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣.
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خاڵی کوێری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |