خاڵی قەیرانی (ماتماتیک)

لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا خاڵی قەیرانی یان خاڵی شلۆق[١] بۆ نەخشەیەک بە گۆڕاوی ڕاستەقینە، خاڵێکە لە بواری نەخشەکەدا، کە داتاشراویی نەخشەکە لەو خاڵەدا پێناسە نەکراوە یان داتاشراویی نەخشەکە یەکسانە بە سفڕ.

بە بەھای نەخشە لە خاڵی شلۆقدا بەھای شلۆق دەوترێت.

ئەم پێناسەیە بۆ نەخشە چەندگۆڕاوییەکان، ئەو نەخشانەی توانای داتاشراویان ھەیە، نێوان Rm و Rn و مەنیفۆڵدەکانیش دەگشتێنرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس