خانەدانی خۆی

خانەدانێکی کوردی بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

خانەدانی خۆی (بە فارسی: خانات خوی‎، لاتینی: Khānāt-e Khoy)، خانەدانێکی کوردی بووە لە دەوروبەری خۆی و سەڵماس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ساڵی ١٢١٠ تا ساڵی ١٧٩٩ لەلایەن ھۆزی دونبەلییەوە حوکمڕانی کراوە.[١][٢][٣] خانەدانەکە لە ماوەی نیوەی دووەمی سەدەی ١٨دا بە بەھێزترین میریی خانەدانی لە ناوچەکەدا پێناسە کراوە.[٤] ئایینی فەرمی ئەم میرنشینە لە بنەڕەتدا ئێزیدییەت بووە،[٥] تا لە کۆتاییدا ھەندێک لە فەرمانڕەواکانی موسڵمان بوون. ئەم میرنشینە ڕەچەڵەکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی ئەییووبییەکان، لە ساڵی ١٧٩٩ لەلایەن عەباس میرزا ھەڵوەشایەوە.[٣]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Werner, Christoph (2000). An Iranian Town in Transition: A Social and Economic History of the Elites of Tabriz, 1747-1848 (بە ئینگلیزی). Otto Harrassowitz Verlag. ISBN 978-3-447-04309-0.
  2. ^ Oberling (1995).
  3. ^ ئ ا Başçı (٢٠١٩).
  4. ^ Rybakov, R. B., ed. (1995). История Востока: в шести томах (بە ڕووسی). Vol. 3. Moscow: Восточная Литература. p. 443. ISBN 5-02-017913-2.
  5. ^ Kerborani, Bahadin Hawar (2021), "Paying the Price of Dasht-i Karbala: Historical Perceptions of Yezidis in the Ottoman Era", Kurds and Yezidis in the Middle East, I.B. Tauris, doi:10.5040/9780755601226.ch-006, ISBN 978-0-7556-0119-6, retrieved 2021-06-06