حەمید ھیراد

گۆرانیبێژێکی ئێرانی

حەمید حوسێن زادە (لەدایکبووی ١ی بەفرانباری ١٣٧٠ی ھەتاوی- ١ی شوباتی ١٩٩٢ی زایینی)، بە ناوی شانۆیی خۆی بە حەمید ھیراد ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری مووزیکی پۆپی ئێرانییە.

یەکەم گۆرانی لەگەڵ گرووپی پازڵ باند لەگەڵ عەلی ڕەھبەری و ئارین بەھاری لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ بە ناوی «بی تاب» بڵاوکرایەوە. لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ گۆرانییەکی سەربەخۆی بەناوی «مستم کن» بڵاوکرایەوە. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨ گۆرانی «دلارام» بە یاوەری پازڵ باند بڵاوکردەوە.[١][٢]

ژیاننامە

دەستکاری

لە ١ی بەفرانباری ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی مەلەک میان، چابکسەر، گێڵان لەدایکبووە و گۆرانیبێژی نەریتی و پۆپ فیوژنی ئێرانە. بە شێوەیەکی گشتی ناوی ھیراد ڕەگ و ڕیشەی فارسی ھەیە و بە واتای «خوش خندە و خوش رو» و کەسێکە کە ڕووخسارێکی دڵخۆشی ھەبێت.

حەمید ھیراد لە تەمەنی ٦ ساڵیدا حەزی لە گۆرانی وتن بووە و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا دوای تەواوکردنی پەیمانگای موزیک ئاشنای گۆرانی و گۆرانی نووسین بووە و دوای ئەوەش شێوازی موزیکی نەریتی ھەڵبژاردووە و لەگەڵیدا دەستی بە گۆرانی وتن کردووە. پاشان بە چەند بەرھەمێکی نیمچە پیشەیی لەگەڵ گرووپێک بە ناوی داروگ درێژە بە چالاکیی ھونەری خۆی دەدات.[٣]

نەخۆشی

دەستکاری

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن بەھمەن بابازادە بڵاوکرایەوە کە حەمید ھیراد تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە و ماوەی سێ ساڵە بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.[٤]

حەمید ھیراد بە ئامادەبوون لە بەرنامەی بەھار جان ئەمەی پشتڕاستکردەوە.

لە ١١ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢، ھیراد بەھۆی نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە نەخۆشخانەی دکتۆر شەریعەتی خەوێندرا.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ حضور حمید هیراد در کنسرت پازل بند / خبرگزاری ایلنا
  2. ^ حضور جالب حمید هیراد در کنسرت ماکان بند / خبرگزاری ڕکنا
  3. ^ https://namnak.com/%D8%AD%D9%85%DB%8C%D8%AF-%D9%87%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D8%AF.p63610
  4. ^ «حمید هیراد سرطان دارد؟». مشرق نیووز. ۲۰۲۰-۰۳-۱۵. از پارامتر ناشناخته |این بیماری از سال 1395 در حمید هیراد دیده شد. نشانی= صرف‌نظر شد (کمک); پارامتر |پیوند= ناموجود یا خالی (کمک); پارامتر |تاریخ بازیابی= نیاز به وارد کردن |پیوند= دارد (کمک)
  5. ^ https://www.khabaronline.ir/news/1510542/حمید-هیراد-به-دلیل-کرونا-در-بیمارستان-بستری-شد