چابوکسەر
(لە چابکسەرەوە ڕەوانە کراوە)
چابوکسەر (بە گیلەکی: چابۊکسر) (بە فارسی: چابکسر)یەکێکە لە قەزاکانی شاری ڕوودسەر لە پارێزگای گیلان لە باکووری ئێران. ئەم شارە لە کۆتایی ڕۆژھەڵاتی پارێزگاکە لە باکوورەوە سنووردارە بە دەریای خەزەر و لە ڕۆژھەڵاتەوە شاری ڕامسار لە پارێزگای مازەندەران و لە باشوورەوە زنجیرە چیای ئەلبرز و لە ڕۆژاواوە بەشی کەلاچای شاری ڕوودسەر.
چابەکسەر دەکەوێتە سنووری پارێزگای گیلان و پارێزگای مازەندەران لە کورتترین مەودای نێوان دارستانی شاخ و دەریا زۆرترینی ١٣٠٠ مەتر دەبێت. خەڵکی چابەکسەر گیلاکن و بە شێوەزاری بییە پیش بە زمانی گیلەکی قسە دەکەن. بەھۆی کورتی مەودای نێوان دارستان و دەریا، دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێش و ناوازەی ھەیە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چابوکسەر تێدایە. |