پارتی پان ئێرانیست (بە فارسی: حزب پان ایرانیست) پارتێکی ڕامیاریی لە وڵاتی ئێرانە کە لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی ئێرانی دامەزراوە. ئەم پارتە ناسیۆنالیستە لە سەرەتادا لەژێر ناوی قوتابخانەی پان ئێرانیزم لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٤٧ دامەزرا و لە مانگی دەی لە ساڵی ١٣٣٠ی کۆچیی ھەتاوی (نێوان ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ ھەتا ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢) ناوی خۆی گۆڕی بۆ پارتی پان ئێرانیست. پان ئێرانیست پارتێکی بچووکی[٤] دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە پێڕستی پارتە یاسایییەکانی حکوومەتی ئێرانیش دانەنراوە. بەڵام ئەو پارتە لە ناو تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران کە نەتەوە کەمینەکان تێیدا دەژین، نووسینگە و بنکەی ھەیە و کۆنگرەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.[٧]

پارتی پان ئێرانیست
وتەبێژمەنوچێھر یەزدی
دامەزرێنەرموحسین پزیشکپوور و داریووش فرووھەر[١]
سەرۆکی لقی گەنجانحوجەت کەلاشی
دامەزرا لە١٩٤١؛ ٨٣ ساڵ لەمەوپێش (١٩٤١)[٢]
پێگە سەرەکییەکانتاران، ئێران
نوێنەرایەتی پەرلەمانگرووپی پەرلەمانی پان ئێرانیزم (١٩٦٧–١٩٧١؛ ١٩٧٨–١٩٧٩)
ئایدۆلۆجیا
جێگای سیاسیڕاست[٦]
ڕەنگە فەرمییەکان      سەوز، سپی، سوور (سێ ڕەنگی ئێرانی)
     بۆر (ھەندێک جار)
Parliament
٠ / ٢٩٠
ھێما لە ھەڵبژاردنەکاندا
ماڵپەڕ
paniranist-party.org
ئاڵای حیزب


لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا ئەم پارتە لە پەرلەمانی ئێراندا، پەرلەمانتاری ھەبووە[٨] و وەکو نیوە دژێک لەناو ڕێژیمدا، تاوەکوو کاتی سەربەخۆییی بەحرێن ھێشتنی چالاکی پێدرابوو.[٩] پارتی پان ئێرانیست ناچار بوو چالاکییەکانی تەواو کات و لە ساڵی ١٩٧٥دا لە پارتی ئیحیادا تێکەڵ وەبێت.[ژێدەر پێویستە]

ئەم پارتە لە ھەندێک جاردا لە بەرەی نیشتمانی ھاندەری کردووە، ھەروەھا لەلایەن ئایدیۆلۆژیاوە پارتێکی ناسیۆنالیزم و فاشیزم بووە.[١٠] پارتی پان ئێرانیست یەک ڕێکخراوەی دژی کۆمۆنیزم بوو و لە زۆربەی کاتدا لە شەقامەکانی تاران لەگەڵ پارتی توودەی ئێران شەڕی دەکرد.[١١]

پارتی پان ئێرانیزم لە ساڵی ٢٠٠٩دا قسەی لە بزاڤی سەوزی ئێران کرد[١٢] و ئەم قسانە لە ساڵی ٢٠١٠دا لەلایەن شۆپپارێزە ئێرانییەکان زیندوو کرایەوە کە بە جۆرێکی تاکتیکی لایەنگیری خۆیان لە نێوان پێکداچوونەکانی ئێران و عەرەبستان نیشاندا.[١٣]

دانیشتنەکانی پارت

دەستکاری

پارتی پان ئێرانیست لە دوو دەزگا فەرمی لەناو ئێراندا چالاکیی ھەیە.[١٤]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا Abrahamian، Ervand (1982). Iran Between Two Revolutions. Princeton University Press. pp. 257–258. ISBN 978-0-691-10134-7.
  2. ^ Into the Shadows: Radical Vigilantes in Khatami's Iran. Washington Institute for Near East Policy. 2001. p. 90. ISBN 978-0-944029-45-9.
  3. ^ Azimi، Fakhreddin (2008). Quest for Democracy in Iran: A Century of Struggle Against Authoritarian Rule. Harvard University Press. p. 253. ISBN 978-0-674-02778-7.
  4. ^ ئ ا Weinbaum، Marvin (1973)، «Iran finds a party system: the institutionalization of Iran Novin»، The Middle East Journal، 27 (4): 439–455، JSTOR 4325140
  5. ^ The Foreign Relations of Iran: A Developing State in a Zone of Great-power Conflict. University of California Press. 1974. p. 15. ISBN 978-0-520-02683-4.
  6. ^ The Middle East and North Africa 2003. Psychology Press. 2002. p. 416. ISBN 978-1-85743-132-2.
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری IAGOC نەدراوە
  8. ^ Milani، Abbas (2000). The Persian Sphinx: Amir Abbas Hoveyda and the Riddle of the Iranian Revolution. I.B.Tauris. p. 381. ISBN 978-1-85043-328-6. Several reports from the American Embassy in Tehran refer to the Pan Iranist Party as one whose leadership was controlled by the government. For example, one report indicated that "Pan lranist deputies elected … to Majlis can be expected to serve primarily as a propaganda instrument." National Archive, "Confidential Airgram: Pan Iranist Party, August 30, 1967." In another dispatch called "the Noisy Pan Iranists in Parliament" the embassy reports that "it should be emphasized that for many of these men-particularly the older ones- membership in the party has brought tangible rewards. Largely because of its close SAVAK connections, the party has been able to advance the careers of its members." NA, "The Noisy Pan Iranists in the Parliament, January 27, 1968."
  9. ^ Houchang E. Chehabi (1990). Iranian Politics and Religious Modernism: The Liberation Movement of Iran Under the Shah and Khomeini. I.B.Tauris. pp. 211, 272. ISBN 978-1-85043-198-5.
  10. ^ Poulson، Stephen (2006). Social Movements in Twentieth-century Iran: Culture, Ideology, and Mobilizing Frameworks. Lexington Books. p. 147. ISBN 978-0-7391-1757-6.
  11. ^ Mark J. Gasiorowski (1987). «Disintegration of Iranian National Front: Causes and Motives». The 1953 Coup d'Etat in Iran. 19 (3). Cambridge University Press: 261–286. doi:10.1017/s0020743800056737.
  12. ^ Golnaz Esfandiari (٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩). «Women At Forefront Of Iranian Protests». Radio Free Europe/Radio Liberty. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ Nozhan Etezadosaltaneh (٤ی ئابی ٢٠١٦). «Pan-Iranism: New Tactics of Conservatives in Iran». International Policy Digest. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  14. ^ http://paniranist-party.org/pages-11.html ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.