حومەیرا

گۆرانیبێژی ئێرانی

پەروانە ئەمیر ئەفشاری (لەدایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٤٤) بە ناوی ھونەریی حومەیرا ناسراوە، گۆرانیبێژێکی ئێرانییە. لە پاییزی ساڵی ١٩٦٥ بە گۆرانی «سەبرم پێ بدە» دەستی بە چالاکیی پیشەیی خۆی کردووە و لەلایەن مامۆستاکەیەوە، عەلی تەجویدی ئاوازی بۆ دانراوە، کە لەلایەن خەڵک و کەسایەتییەکانی مۆسیقا پێشوازی لێکرا. دوای چەندین بەرھەمی سەرکەوتووی دیکەی وەک «پەشیمانم» بە ئاوازی عەلی تەجویدی، مامۆستای دووەمی خۆی، پەروێز یەھاقی ناسی، کە بووە ھۆی ھاوسەرگیری و دروستکردنی بەرھەمی بەردەوامی دیکە. دوای جیابوونەوەی لەگەڵ پەروێز یەھاقی، حومەیرا بەردەوام بوو لە چالاکییە ھونەرییەکانی لەگەڵ ھونەرمەندەکانی دیکە و لەم ماوەیەدا، جگە لە مۆسیقای نەریتی ئێرانی، مۆسیقای پۆپ و مۆسیقای فیوژنیشی بۆ بەرھەمە ھونەرییەکانی خۆی زیاد کرد.[١][٢]

حومەیرا
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونپەروانە ئەمیر ئەفشاری
ھەروەھا ناسراوە بەحومەیرا
لەدایکبووی٢٦ی ئازاری ١٩٤٤
تاران، ئێران
چەشنەکانمۆسیقای پۆپ، مۆسیقای نەریتیی ئێران
حومەیرا و پەروێز یەھاقی لە ساڵانی ١٩٧١

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ضرغامی، محمد (2010-02-13). «با حمیرا؛ از زندگی، آواز و انقلاب… تا امروز». رادیو فردا (بە فارسی). لە 2024-07-06 ھێنراوە.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «آپارات - سرویس اشتراک ویدیو». آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). لە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری