حاجی محەممەد ئەحمەدی

حاجی محەممەد ئەحمەدی (١٩٥٢ لە سەحنە - ) شاعری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە شێوەزاری لەکی شیعر دەڵێتەوە.

حاجی محەممەد ئەحمەدی
لەدایکبوون١٩٥٢
سەحنە، پارێزگای کرماشان
زمانکوردیی لەکی
نەتەوەکورد
بواری کارکردنشیعر

ژیان دەستکاری

حاجی محەممەد ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٥٢ لە شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ھەتا پۆلی نۆھەم لەو شارە چووەتە قوتابخانە. دواتر چووە بۆ تاران و لە قوتابخانەکانی دکتۆر مودەڕیسی و علمیە لەو شارەدا وانەی خوێندووە و دیپلۆمی وەرگرتووە. دواتر لە زانکۆدا بیرکاریی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٧٣ ھەتا ١٩٨١ لە قوتابخانەکانی شارستانی سەحنە وانەی بیرکاریی داوە. یەکەمین کتێبی شیعری لەژێر ناوی دوجا شاوار بە کوردیی لەکی لە ساڵی ٢٠١٥ چاپ و بڵاو کرایەوە.[١]

کارەکان دەستکاری

  • دوجاشاوار: کوومەشێعر نووی لەکی، تاران: کتاب سەبز، پەخشانگەی ئاکۆ‏‫، ۱۳۹٤[=٢٠١٥].[٢]
  • داوار: کوڵەشێعر لەکی، تاران: پەخشانگەی ئاکۆ‏‫، ۱۳۹٥[=٢٠١٦].[٣]
  • ئازادی ھەرەسکریا: کوومەشێعر لەکی، تاران: پەخشانگەی ئاکۆ‏‫، ۱۳۹٨[=٢٠١٩].[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ دوجاشاوار: شێعرەل نووی لەکی، تاران: کتاب سەبز، پەخشانگەی ئاکۆ‏‫، ۱۳۹٤[=٢٠١٥]، پ ٩ و ژیاننامەی شاعر لە پشتی بەرگی کتێبدا؛] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  2. ^ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: دوجاشاوار: شێعرەل نووی لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  3. ^ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: داوار: کوڵەشێعر لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  4. ^ کتێبخانەی نەتەوەییی ئێران: ئازادی ھەرەسکریا: کوومەشێعر لەکی (بە فارسی)؛[بەستەری مردوو] سەردان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.