جەیمز بەیلی فرەیزر (١٧٨٣–١٨٥٦) (بە ئینگلیزی: James Baillie Fraser) گەڕیدە و ھونەرمەندی خەڵکی سکۆتلاندە.[١] فرەیزر چەند کتێبی دەربارەی سەفەرەکانی بۆ ھیند و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نووسیوە. بەتایبەت لە کتێبی سەفەر بۆ کوردستان و میزۆپۆتامیادا باسی گەڕانی بە بەشێکی کوردستاندا کردووە.[٢] ئەو ھەروەھا شێوەکارێکی بەدەستوبرد بووە و دیمەنی زۆرێک لەو شوێنانەی دیوەتی لەسەر کاغەز تۆمار کردووە.

جەیمز بەیلی فرەیزر
بە ئینگلیزی: James Baillie Fraser
لەدایکبوون١١ی حوزەیرانی ١٧٨٣
Moniack Burn، شانشینی یەکگرتوو
مردن١ی کانوونی دووەمی ١٨٥٦(١٨٥٦-٠١-٠١) (٧٢ ساڵ ژیاوە)
Moniack Burn، شانشینی یەکگرتوو
باوکEdward Satchwell Fraser
خوشک و براWilliam Fraser
ھاوسەرJane Fraser Tytler
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەوێنەکێش، نووسەر، دیپلۆمات، traveler
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
Artist files atFrick Art Reference Library

بڕێک لە سەفەرەکانی دەستکاری

ھیند دەستکاری

کاتێک لە ساڵی ١٨١٣دا کاسبییەکەی باوکی لە ھیندستان تووشی کێشە بوو، جەیمز لەو ساڵەدا بە کەشتی بەرەو ھیندستان کەوتە ڕێ. ئامانجی ئەوە بوو کاسبییەکی بازرگانی لە کەلکەتا دابمەزرێنێت کە بتوانێ یارمەتیی خێزانەکەی بدات لە دانەوەی قەرزەکانیاندا. لەوێ چوو بۆ لای ویلیامی برای کە لەوێ کارمەندی دەوڵەتی بریتانیا بوو. براکەی نووسەر بووە لە کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. کارەکانی ویلیام لە دەھلی پەیوەندی بە ڕووپێویی زەوییەوە بوو. جەیمز بەیلی فرەیزر چەند کتێبی دەربارەی ھیند چاپ کردووە.

ئێران دەستکاری

فرەیزەر ھەروەھا سەفەری بۆ ئێران کردووە و چەند ناوچەی وەک خۆراسان و تاران و شیرازی چاو پێکەوتووە.

کوردستان دەستکاری

فرەیزر ھەروەھا کتێبێکی لەسەر سەفەرەکانی بۆ کوردستان چاپ کردووە. ناوی کتێبەکە سەفەر لە کوردستان و میزۆپامیادا و ھتدە (بە ئینگلیزی: Travels in Koordistan, Mesopotamia etc.).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Foundation, Encyclopaedia Iranica. "Welcome to Encyclopaedia Iranica". iranicaonline.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-27.
  2. ^ James Baillie Fraser. Travels in Koordistan, Mesopotamia, &C, Including an Account of Parts of Those Countries Hitherto Unvisited by Europeans. with Sketches of the Character and Manners of the Koordish and Arab Tribes. ISBN 1-245-51124-6.