جەنگ لە بیگ ڕۆک (کورتە فیلم)

جەنگ لە بیگ ڕۆک (بە ئینگلیزی: Battle at Big Rock) کورتە فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٩یە، لە دەرهێنانی کۆلین تریڤۆرۆ، مافێکی دەستووری هەیە لە بەشەکانی پارکی جوراسی، دوا بەدوای فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (٢٠١٨). ئەستێرەکانی فیلمەکە بریتیین لە: ئەندرێ هۆلاند، ناتالی مارتینز، میلۆدی هەرد، بێرسەن سالڤادۆر. لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار لە کەناڵی FX نمایشکرا، دوواتر بە شێوەی ئۆنڵاین بڵاوکرایەوە.

جەنگ لە بیگ ڕۆک
دەرھێنەرکۆلین ترێڤرۆ
بەرھەمھێنەرباتریک کرۆوڵی
نووسینئێمیڵی کارمیشایڵ
مۆسیقائامی دۆهێرتی
دەستکاریستیفن ئێم. ڕیکێرت
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩
ماوەی فیلم٨ خوولەک
وڵاتئەمریکا، دوورگەی ئیرلەند
زمانئینگلیزی
بەشێکە لە زنجیرەیپارکی جوراسی

چیرۆک دەستکاری

یەك ساڵ دوای ڕووداوەكانی جیھانی جوراسیك: شانشینی كەوتوو، خێزانێكی تێكەڵكراوی ئۆكلاند، كالیفۆرنیا بە گەشتێكی كامپینگدا تێدەپەڕێت لە باخچەی نەتەوەیی (بیگ ڕۆک) لە باكووری كالیفۆرنیا، بەنزیكەیی ٢٠ میل (٣٢كم) لەو ناوچەیەی كە داینەسوڕەكانی شانشینی كەوتوو بەجێھێڵران. فیلمەکە یەکەم ڕووبەڕووبونەوەی سەرەکی نێوان مرۆڤ و داینەسوڕەكان تۆمار دەکات. خێزانەكە چێژ لە كامپینگەكە دەبینن تا كاتێك لەناکاو لەلایەن ناسۆتۆکراتۆپ و منداڵەکەی پێشوازییان لێ دەکرێت. لە ناوچەكەیاندا ئاڵوسراوس وەك فریادڕەسێك ھێرش دەكاتە سەر ناسۆتۆكراتۆپ و دایكەكەش ھەوڵ دەدات مناڵەكەی بپارێزێت. جەنگێك لەنێوان دوو داینەسوڕەكان بەرپا دەبێت و خێزانەكە بڕیاریاندا كە خۆیان لەناو ئۆتۆمبێلە كابینەكەیان بشارنەوە. لەپڕ، ناسۆتۆكراتۆپی سێیەم لەناو دارستانەكەوە دەركەوت، كە بەرەو ئاڵوسراوسەكە دەڕۆشت. ناسۆتۆكراتۆپەكە ھەڵھات و مناڵی خێزانەكە دەستی كردە گریان، كاتێك گوێی لە گریانەكە بوو، ئاڵوسراوسەكە دەستی کرد بە تێکشکاندنی ئۆتۆمبێلی كابینەكە بۆئەوەی ئەو خێزانەی کە لە ناوەوە خۆیان حەشارداوە بكاتە خۆراك بۆخۆی، دوای تێكشكانی تەواوەتی ئۆتۆمبێلەكە، ترسی دایك و باوک و كوڕەكە زیاتر بوو. لەپێناو ئاسوودە بونیان، كچەكە بە تیرو كەوان لە سەر و چاوی ئاڵوسراوس دەدات، كە ئەمەش دەبێتە ھۆی ھەڵھاتنی داینەسوڕەكە. سەرەڕای ئەوەی لە شۆكێكی تەواودا بوون لەبەر ئەو ڕووداوە، بەڵام باوەشیان بەیەكتردا كرد.

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • ئەندرێ هۆلاند وەک دێنیس، باوکی خێزانەکە[١]
  • ناتالی مارتینێز وەک ماریانا، دایکی خێزانەکە
  • میلۆدی هورد وەک کاداشا، کچی دێنیس و کچی ماریانا
  • پیێرسۆن سلڤادۆر وەک ماتیۆ، کوڕی ماریانا و دێنیس
  • کریس فینلایسن وەک گریگ

بەرهەمهێنان دەستکاری

بیرۆکەی فیلمەکە کاتێک سەریهەڵدا کە ستۆدیۆکانی یوونیڤەرساڵ پرسیاریان لە تریڤرۆ کرد ئایا حەزت لە دروستکردنی کورتە فیلمێکی جیهانی جوراسی بە توانا هەیە، وە ئەویش وتی بەڵێ و قبوڵی کرد.[٢] تریڤرۆ کورتە فیلمەکەی لەگەڵ ئێمیلی کارمایکڵ نووسی، کە پێشتر کاری لەگەڵ دەکرد بۆ نوسینی فیلمی جیهانی جوراسی: ناوچەی باڵادەست.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Trevorrow, Colin [@colintrevorrow] (September 16, 2019). "DENNIS André Holland MARIANA Natalie Martinez KADASHA Melody Hurd MATEO Pierson Salvador" (Tweet). Retrieved November 13, 2019 – via Twitter.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Weintraub, Steve 'Frosty' (October 2, 2019). "Watch: 'Battle at Big Rock' Filmmakers Discuss Their 'Jurassic World' Short in 30-Minute Q&A". Collider. Retrieved October 30, 2019.