جەبار یاوەر (لەدایکبووی ١٩٥٨ لە خانەقین) گوتەبێژ و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بوو.

ژیان و پیشە دەستکاری

جەبار یاوەر مەندە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی کاریزی بانین لە خانەقین لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵی لە خانەقین، جەلەولا و چەند شارێکی باشووری عێراق ژیاوە. خوێندنی ئامادەیی لە بەغدا بوو. لە ساڵی ١٩٨٠ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری کشتوکاڵ لە مووسڵ بەدەست ھێناوە، و لە ١٩٩١یش بڕوانامەی لە کۆلێژی سەربازی بەدەست ھێناوە. لە ١٩٨٠ بووەتە پێشمەرگە.[١] لە ٢٠٢٢ بە پلەی فەریقی یەکەم لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان خانەنشین کرا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جەبار یاوەر پلەکەی بەرزکرایەوە و خانەنشینکرا". www.rudaw.net. ڕووداو. Retrieved 26ی Januaryی 2022. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)