جەبار جەمال غەریب
نووسەری کورد
جەبار جەمال غەریب (لەدایکبووی ١٩٦١ لە قەڵادزێ - ) نووسەر و لێکۆڵەر و ڕۆماننووسێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە. جەبار جەمال غەریب خەڵاتی حسەین عارفی وەرگرتووە.
جەبار جەمال غەریب | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦١ قەڵادزێ، باشووری کوردستان |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
ژیان
دەستکاریجەبار جەمال غەریب لە ساڵی ١٩٦١ لە قەڵادزێی سەر بە باشووری کوردستان لە دایک بوو. لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٨٠ دەستی کرد بە نووسین. لە سەرەتاوە چیرۆک دەنووسی، بەڵام دواتر دەستیکرد بە نۆڤێڵ نووسین و دواتریش سەرقاڵی نووسینی ڕۆمان بوو.[١]
بەرھەمەکان
دەستکاری- زێبرا، ناوێک بۆسەر کێلەکەم، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- پێنجەمین کتێب
- پێنجەمین کتێبی خودا
- کتێبێک کە بووە سیمۆرغ
- سەردەمی گریانی بەلقیس، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- کەوتنی ئاسمانەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
- دنیا لە کتێبێکدا، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠٠٢.
- ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن، یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەولێر، ٢٠١١.
- نەتەوەی زێرابەکان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە، سلێمانی
وەرگێڕان
دەستکاریکتێبەکانی پێنجەمین کتێب (لە فارسی: اسفار سرگردانی) و کتێبێک کە بووە سیمۆرغ بە دەستی ڕەزا کەریم موجاور وەگێڕاوەتەوە لە سەری زمانی فارسی.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا وێبلاگی سیناپس: خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی پێنجەمین کتێبی جەبار جەمال غەریب، نووسینی پەیام ڕەنجبەران، وەرگێڕانی شۆڕش غەفووری، نووسراو لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩؛ ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩.