جێگر عەزیز
گۆرانیبێژێکی کورد
جێگر عەزیز (لەدایکبووی ١٩٩٢ لە ڕانیە، عێراق[١] – مردووی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦) ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و خوێندکاری ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بووە، و چەند ساڵێک وەک کوڕێکی دەنگخۆش و مۆسیقاژەن دەرکەوت و بە گۆرانی گوڵە باخ ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.[٢]
ژیان
دەستکاریھونەرمەند جێگر عەزیز جێگر لە ساڵی ١٩٩٢ لە رانیە لە دایک بووە و خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی میوزیکی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بوو لە ھەولێر. سێ بەرھەمی تۆمارکراوی ھەیە جگە لە وتنەوەی چەندین بەرھەمی تر، و شارەزایەکی زۆری ھەبوو لە گۆرانیی و ئامێرە مۆسیقاکان.
مردن
دەستکاریجێگر عەزیز شەوی دووشەممە، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە لایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژرا، ھەرچەندە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای دوو کاتژمێر گیانی لەدەستداوە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ھاوڕێکانی جێگر عەزیز گۆرانییەک بە یادی ئەو دەڵێن». rudaw.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.
- ^ «بەڤیدیۆ...یەکەم دەرکەوتنی کوڕە گۆرانیبێژی کۆچکردوە جێگر عەزیز». westganews.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.
- ^ «لێدوانی پۆليس لەسەر وردەکاری کوژرانی ھونەرمەند جێگر عەزیز». rudaw.net. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.