جینت بیدۆیا لیما (لە دایکبووی ١٩٧٤، بەنزیکی) ڕۆژنامەنووسی کۆڵۆمبییە. بەھۆی کارەکانییەوە لە ئایاری ٢٠٠٠ و ئابی ٢٠٠٣ ڕفێندراوە. لە ساڵی ٢٠٠١، لەلایەن ڕێکخراوی میدیای ژنانی نێودەوڵەتی خەڵاتی ئازایەتی ڕۆژنامەوانی پێدرا.[١] لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

جینت بیدۆیا لیما

جینت لە ساڵی ٢٠١٧
لەدایکبوونc. ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩–٥٠)
نەتەوەکۆڵۆمبی
پیشەڕۆژنامەنووس
ئێل تێمپۆ
ناسراوە بەڕاپۆرتنووسین لەسەر گرووپە چەکدارییەکان، ڕفاندن لەساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازای ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (٢٠٠٠)
خەڵاتی ئازایەتی ڕۆژنامەوانی (٢٠٠١)
خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی (٢٠١٢)

کارکردن دەستکاری

ڕفاندنی ٢٠٠٠ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٠، ئەوکاتە جینت تەمەنی ٢٦ ساڵبوو، کاری بۆ ڕؤژۆنامەی ئیسپێکتادۆر کاری دەکرد. لەوکاتەدا جینت ڕووماڵی جەنگی کۆلۆمبیای دەکرد لەدژی تیۆر. ئەوساتەی جینت تێیدا ڕفێندرا ئەوا ناوبراو ڕووماڵی بەقاچاغبردنی چەک لەلایەن دەوڵەت و گرووپێکی ڕاستڕەوی چەکداری دەکرد.[٣] لە ٢٥ی ئایار سەردانی زیندانی لا مۆدیلۆ لە بۆگۆتا دەکات، چونکە لەوێ بەڵێنی بینین و چاوپێکەوتنی سەرکردەیەکی چەکدار بەناوی «زە بەیکەر» پێدرابوو. بەڵام ھەموو ئەوانە تەڵەبوون، لەوکاتەی جنیت لەگەڵ وێنەگر و سەرنووسەرێکی دەزگاکەی ھاتبوو ئەوا دەڕفێندرێت و وندەکرێت.[٤] ھێرشکارەکان دەیبەنە شوێنێک چەند کاتژمێرێک دوور، لەوێ دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەری. بەقسەی جینت ئەوا ھێرشکارەکان خۆیان بەپیاوی ھێزە چەکدارییەکانی کارلۆس کاستانۆ ناساندووە، کە بازرگانێکی ماددە ھۆشبەرەکان بوو. دوای چەند ڕۆژێک لە ڕفاندنەکە، ئەوا جینت بە دەست و پێ بەستراوییەوە لەلایەن شوفێرێکی تاکسی دۆزرایەوە.[٤]

کەیسەکە بەکراوەییە بۆ زیاتر لە دە ساڵ مایەوە، تاکوو جینت سکاڵاکەی بردە لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئایاری ٢٠١١، دواتر سەربازێکی میلیشیاکان دستگیرکرا و دانی بەوەدانا کە یەکێکبووە لەسێ ھیرشکارەکان.[٣]

ڕفاندنی ٢٠٠٣ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠١، جینت کارەکانی گواستەوە بۆ دەزگای ئێل تیمپۆ و چالاکییەکانی بریتیبوو لە ھەواڵنووسین و ڕاپۆرتکردن لەسەر گرووپە چەکدارییەکان. لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٣، گەشتی کرد بۆ شارۆچکەی پورتۆ ئەلڤیرا بۆ ڕووماڵکردنی ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی ھێزە گەریلاکانی (FARC)، کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبوو کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیان دەکرد. سەرکردەی ھێزەکانی (FARC) فەرمانی کردبوو لەگەڵ گەیشتنی جینت ئەوا خۆی، ستافەکەی لەگەڵ کەلووپەلەکانیان دەستیانبەسەردا بگیرێت.[٥] دواتر بەھۆی ھەوڵ و فشاری خەڵکی ناوچەکە ئەوا ئازادکران، فەرماندەی (FARC) ویستی قەرەبووی کەلپوولە تێکچووەکانیان بکاتەوە بەڵام جینت ڕەتی کردەوە. دواتر جینت لە دەزگاکەی لە ڕووماڵێک ژیانی خەڵکی باسکرد لەژێر حوکمڕانی گەریلاکانی (FARC)، بەڵام بەوریاییەوە باسی کرد بێ ئەوەی باسی ئەو خەڵکانە بکات کە خۆراک و ھاوکاریان پێشکەشدەکرد لەکاتی گیرانی.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lauren Wolfe (4 November 2011). "One Victim's Battle to End Sexual Violence Against Journalists". The Atlantic. Retrieved 31 January 2012.
  2. ^ Indira A.R. Lakshmanan (8 March 2012). "Michelle Obama, Hillary Clinton Honor 'Women of Courage'". Bloomberg. Retrieved 9 March 2012.
  3. ^ ئ ا Lauren Wolfe (4 November 2011). "One Victim's Battle to End Sexual Violence Against Journalists". The Atlantic. Retrieved 31 January 2012.
  4. ^ ئ ا Sherry Ricchiardi (January–February 2003). "Endangered Journalists". American Journalism Review. Archived from the original on 9 August 2011. Retrieved 31 January 2012.
  5. ^ ئ ا "Fifteen Years of Courage: Jineth Bedoya Lima". International Women's Media Foundation. 2010. Archived from the original on 10 September 2011. Retrieved 31 January 2012. ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.