جیاوازی (فەلسەفە)

لە یەکتر نەچوون و بە تایبەت ھەر ھەمان نەبوون

جیاوازی، لە گوێن تێگەیشتەیەکی فەلسەفیی گرنگ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تایبەتمەندییانە کە بوویەک ھەیەتی و، لە نێو پانتایییەکی پەیوەندییانە یا سیستمێکی تێگەیشتەییدا، دەبنە مایە بۆ ھاوێرکردنی [ئەو بووە] لە بووەکانی تر. لە فەلسەفەی ڕۆژاواییدا، جیاوازی لە بەرامبەر لێکچوویی و ھەرھەمانییەوە دادەنرێ، بەتایبەت لە دوای لایبنیتس و یاساکەیەوە، کە بە ھەرھەمانیی جیاوازیھەڵنەگرەکان ناسراوە و، دەڵێ ناکرێ دوو شت ھەموو تایبەتمەندییەکانیان وەکوو یەک بێ و جیاوازییەک لە نێوانیاندا نەبێ؛ ئەگەر وا بوو، ئەوە دوو شت نین و ھەر ھەمان شتن.

سەرچاوەکان

دەستکاری