جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی
جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [dʒamˈpjɛ:ro boniˈpɛrti] ; لە دایکبووی ٤ی تەممووزی ١٩٢٨ –مردن ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیتاڵییە و تەواوی ژیانی وەرزشی خۆی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ بۆ ١٩٦١ لە یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس یاری کردووە،[١] ٥ نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستھێناوە. ھەروەھا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاری بۆ ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و بەشداری لە یارییەکانی کۆتایی جامی جیھانی فیفا لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٥٤ کردووە، ھەروەھا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداری. دوای وازھێنانی لە تۆپی پێی پیشەگەرانە، بۆنیپێرتی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی یۆڤانتۆس بوو و دواتر جێگری پەرلەمانی ئەورووپا بوو.[٢]
جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی | |
---|---|
بە ئیتالی: Giampiero Boniperti | |
لەدایکبوون | ٤ی تەممووزی ١٩٢٨ Barengo، ئیتاڵیا |
مردن | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ تورین، ئیتاڵیا | (٩٢ ساڵ ژیاوە)
بەشێکە لە | The Magic Trio |
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
ناسناو | Marisa |
ھۆی مەرگ | سستبوونی دڵ |
زمانی زگماکی | زمانی ئیتاڵی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، سیاسەتوان |
پۆستەکان | ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half |
شوێنی کار | سترازبێرگ، شاری بروکسێل |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٦ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ |
ئەندامی حیزبی | Forza Italia |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠، ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٥٢ |
خەڵاتەکان | Grand Officer of the Order of Merit of the Italian Republic، Italian Football Hall of Fame |
بۆنیپێرتی لەلایەن چەندین شارەزاوە، لەنێویاندا ماریۆ سکۆنسێرتی، وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی ئیتاڵیا و یۆڤانتۆس دادەنرێت[٣][٤][٥][٦] بە تۆمارکردنی ١٨٢ گۆڵ لە ھەموو پاڵەوانێتییەکان، بۆنیپێرتی زۆرترین گۆڵکاری مێژووی یۆڤانتۆس بوو بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ، تاوەکو ژمارەی پێوانەیییەکەی لەلایەن ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆوە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ تێپەڕێندرا[٧] ھەروەھا دێل پیێرۆ ژمارەی پێوانەیی یانەکەی شکاند کە ٤٤٣ یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٠، کاتێک ٤٤٤ھەمین یاری خۆی لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا[٨] بە ٤٤٣ یاریی خولی ئیتاڵیا لەگەڵ یۆڤانتۆس، بۆنیپێرتی لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکەدایە و تەنھا لە دوای دێل پیێرۆ و جانلویجی بووفۆن دێت.[٩][١٠] بۆنیپێرتی یازدەھەمین گۆڵکاری یارییەکانی خولی ئیتاڵیایە. لە مانگی ئازاری ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێوە وەک یەکێک لە ١٢٥ گەورەترین یاریزانی تۆپی پێی زیندوو لە جیھاندا دەستنیشانکرا.
پیشەی نێودەوڵەتی
دەستکاریدوای ئەوەی ١٤ یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا، بۆنیپێرتی بانگھێشتکرا بۆ یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٤٧، بەرامبەر نەمسا ئەنجامدا کە بە ئەنجامی ٥–١ یارییەکەیان دۆڕاند.[١١][١٢] دوای دوو ساڵ لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٤٩ یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد، بە ئەنجامی ٣–١ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەمسا بردەوە. بۆنیپێرتی توانی ٣٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا بکات (٢٤ لەو یارییانە وەک کاپتن یاری کردووە) و ٨ گۆڵی بۆ ئیتاڵیا تۆمارکرد. بۆنیپێرتی لە ساڵانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ و جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٤ یاری بەشداریکردووە.[١١]
ڕێزلێنان
دەستکارییۆڤانتۆس[٤]
- خولی ئەی: ١٩٤٩–٥٠، ١٩٥١–٥٢، ١٩٥٧–٥٨، ١٩٥٩–٦٠، ١٩٦٠–٦١
- جامی ئیتالیا: ١٩٥٨–٥٩، ١٩٥٩–٦٠
تاکە کەسی
تێبینی
دەستکاری
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Giampiero Boniperti Obituary». The Times. June 24, 2021.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Giampiero Boniperti». Olympedia. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Gigi Garanzini. «BONIPERTI, Giampiero» (بە ئیتالی). Treccani: Enciclopedia dello Sport (2002). لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Stefano Bedeschi (٤ی تەممووزی ٢٠١٤). «Gli eroi in bianconero: Giampiero BONIPERTI» (بە ئیتالی). Tutto Juve. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Riva il migliore per i lettori di CM. Sconcerti: 'Ma Rivera era al suo livello'» (بە ئیتالی). calciomercato.com. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Nicolè, il bel centrattacco che pesava troppo: "Il calcio? Dimenticato"» (بە ئیتالی). La Repubblica. ٣١ی ئازاری ٢٠١٤. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Del Piero supera Boniperti» [Del Piero overtakes Boniperti]. juventus.com (بە ئیتالی). ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦. لە ٨ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Del Piero, vittoria e record: "Punti pesantissimi"» (بە ئیتالی). Sky. ١٤ی شوباتی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Presenze Giocatori Campionato Serie A» [Player Appearances Serie A Championship]. myjuve.it (بە ئیتالی). My Juve.it. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «After 39,681 Serie A minutes, Buffon smashes yet another Juventus record». fourfourtwo.com. ١٩ی ئازاری ٢٠١٧. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Boniperti, Giampiero: National team statistics» (بە ئیتالی). FIGC. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Bonipèrti, Giampiero» (بە ئیتالی). Treccani: Enciclopedie on line. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Roberto Di Maggio (١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥). «Italy - Serie A Top Scorers». RSSSF. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «The Fifa 100». The Guardian. ٤ی ئازاری ٢٠٠٤. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Hall of fame, 10 new entry: con Vialli e Mancini anche Facchetti e Ronaldo» [Hall of fame, 10 new entries: with Vialli and Mancini also Facchetti and Ronaldo] (بە ئیتالی). La Gazzetta dello Sport. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Celebrazioni 60 anni dell'Olimpico, Malagò premia Boniperti» (بە ئیتالی). CONI. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیامپیێرۆ بۆنیپێرتی تێدایە. |