جۆزێف کۆنراد (بە ئینگلیزی: Joseph Conrad) (٣ی کانوونی یەکەمی ١٨٥٧ - ٣ی ئابی ١٩٢٤) ڕۆماننووس و چیرۆکنووسێکی بەتوانای زمانی ئینگلیزی بوو.[١] لە ساڵی ١٨٥٧دا لە تیۆدری ئوکراینای ڕووسیادا لەدایک بووە. دایک و باوکی لە بنەڕەتدا پۆڵەندین. لە ساڵی ١٨٧٤دا سواری کەشتییەکی فەڕەنسی بوو و دەستی دایە کاری دەریاوانی و ئەم کارە بیست ساڵێکی خایاند. لەیەکەم دە ساڵی ئەو کارەیدا فێری زمانی ئینگلیزی بوو و ئەو زمانەی لەھەموو نووسین و بەرھەمە ئەدەبییەکانیدا بەکارامەیی بەکارھێنا. لەساڵی ١٨٨٤دا بۆیەکەمجار وەکو کابتن بەناو دەریا و گەشتی دەریاوانی کەوت. پاش دە ساڵان خانەنشین بوو. یەکەم رۆمانی بەناوی (کەوجێتی مایر) لەساڵی ١٨٩٥دا بڵاویکردەوە پاش ئەوە زنجیرەیەک رۆمانی دی بڵاوکردەوە لەوانە:(نەفیکراوانی دورگەکان-١٨٩٦، زەنگییەکانی نارسیسیۆن-١٨٩٨، لۆرد جیم-١٩٠٠،لاوان١٩٠٢، گەرداو-١٩٠٣، کاری نھێنی-١٩٠٧، بەخت-١٩١٣، سەرکەوتن-١٩١٥، زێڕ-١٩١٩،دزانی دەریایی-١٩٢٣) ئەمە جگە لەچەندین کنتێبی ھەمەجۆری کورتە چیرۆک و ئۆتۆبیۆگرافییەک کەلەساڵی ١٩١٢دا لەئینگلتەرا بەناوی “ھەندێ بیرەوەرییان لەئەمەریکادا بەناوی ”تۆمارێکی تایبەت” بڵاوبوەوە.

جۆزێف کۆنراد

چیرۆکەکانی ڕەنگدانەوەی ئەزموونە میلۆدرامییەکانی خۆیەتی لەناو دەریا، ھەروەھا رەنگدانەوەی گەشت‌و سەفەرەکانیەتی بۆ ھەندەران و وڵاتانی بیانی، ھەڵبەتە لەم کارو بەرھەمانەیدا زۆر رۆمانسی دەنوێنێ: نووسەرێکی یەجگار بەتوانا بووە لە خوڵقاندن و ئەفراندنی ھاماجی پیرۆکدا،ئیدی چ گەرداوی دەریا بووبێ یان تەم‌و مژی بێشەو دارستانان بووبێ، جائەو مەسەلەیەی زۆر بەتێروتەسەلی و وردبینیەوە،وەکو ھەر نووسەرێکی واقیعی، چارەسەرو مالیجە کردووە دیارە ئەم نووسەرە جۆرێک لەپەرش و بڵاوی دەروونی ھەبووەو ھەموو رووداوەکانی لەمیانی بارە دەروونییەکەی خۆیەوە دیتووە، ئەمەش جۆرە تەنیاییەکی لەلا دروست کردووە، ھەربۆیە دەبینین ھەموو کاراکتەرو قارەمانەکانی دووچاری ھەستکردن بەگۆشەگیری و تەنیایی بوون، و بەعەزرەتی ھۆگری و دۆستایەتییەوە بوون و زیاتر خەڵکی نامراد بوون.

سەرچاوەکان

دەستکاری