جۆرمونگەند

زنجیرە مانگای ژاپۆنی

جۆرمونگەند (بە ژاپۆنی: ヨルムンガンド، بە ئینگلیزی: Jormungand) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە لەلایەن کیتارۆ تاکاھاشی نووسراوە، لەلایەن شۆگاکوکان لە ۱۹ی نیسانی ٢٠٠٦ تا ١٩ی ١ی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە لە ١١ بەرگ پێکھاتووە، و ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی لێ دروست کرا لەلایەن ستۆدیۆی وایت فۆکسەوە بەپێی مانگا، وەرزی یەکەم لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ تا ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٢ کرا بە ئەنیمێ، کە لە ١٢ ئەڵقە پێکھاتبوو، وەرزی دووەم لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ تا ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ پەخشکرا، و لە ١٢ ئەڵقە پێکھاتبوو.[١] [٢] [٣]

جۆرمونگەند
چەشنئەنیمێ و مانگای ئەکشن
دانەرYōsuke Kuroda
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانی سەرەکیژاپۆنی
زمانژاپۆنی
دابەشکەرکڕەنچیڕۆل
پێڕستی ئەڵقەکانlist of Jormungand episodes
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
مەبەستی گشتیسێینن مانگا
وێبگەhttp://sundaygx.com/jormungand/index.html

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکەکە لەسەر کۆکۆ ھێکمەتیار دەسوڕێتەوە کە ئافرەتێکی گەنجە بازرگانی چەکە چەک دەفرۆشێت لەژێر ناوی HCLI کە کۆمپانیایەکی نێونەتەوەیییە بۆ کاری قاچاخچێتی چەک، وەک یەکێک لە بازرگانانی نافەرمی چەک لە کۆمپانیاکەدا، لە چەندین وڵاتی جیاوازدا چەک دەفرۆشێت و لە ھەمان کاتدا خۆی لە ھەردوو دەسەڵاتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بەدوور دەگرێت، کۆمەڵێک پاسەوانی تایبەتی ھەیە لەگەڵیدا گەشت دەکەن کە زۆربەیان سەربازی پێشوون.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ . Shogakukan https://skygarden.shogakukan.co.jp/skygarden/owa/solc_dtl?isbn=4091570690. Retrieved 2012-05-04. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Jormungand Perfect Order Slated for October 10". Anime News Network. 2012-09-14. Retrieved 2012-09-27.
  3. ^ "Jormungand Action Manga Gets TV Anime by White Fox". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. December 17, 2011. Retrieved December 17, 2011.