جۆرجی تەڤزادزێ (بە گورجی: გიორგი თევზაძის) (بە ئینگلیزی: Giorgi Tevzadze) (لەدایکبووی ١٧ی ئازاری ١٩٨٧ – مردووی ٢٣ حوزەیرانی ٢٠١٣) پێشبڕکێکارێکی بەناوبانگی گورجستان بوو لە شەقامەکاندا. بە لێھاتوویی سەرسوڕھێنەری لێخوڕین و ڤیدیۆی شێتانەی پێشبڕکێی سەر شەقامەکان بە ئۆتۆمبێلەکەی BMW M5 E34 ناسرابوو.

جۆرجی تەڤزادزێ دامەزرێنەری ماڵپەڕی needfordrive.com بوو (کە تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە بوونی نییە، بەڵام ھێشتا دەتوانن بزانن کە چۆن لە ساڵی ٢٠١٣دا دەرکەوتووە بەھۆی یادگەی ھەڵگیراوی کاتی).[١]

مردن دەستکاری

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا. و لە پشت سوکانەکەیەوە نەبوو وەک ھەندێک کەس پێشبینی کردبوو. سەرەڕای لێخوڕینی شێتانەی کە زۆر کەس بە زۆر مەترسیداریان دەزانی بەڵام وازی نەھێنا. ئەو شۆفێرێکی زۆر لێھاتوو بوو و ئەو کارانەی کە لەسەر شەقامەکان ئەنجامی دەدا وەک خوویەکی چەسپاو بوون بۆی، کەم کەس خاوەنی لێھاتوویی ئەو بوون کە توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلێکی لەو شێوەیان ھەبێت.

جێگای سەرسوڕمانە کە ھۆکاری ڕووداوەکە خۆی نەبوو، بەڵکو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی ھاوڕێکەی لێیدەخوڕی، گوایە کۆنترۆڵی خێرایی لەدەستداوە و خۆی بە دارێکدا کێشاوە و لە کۆتاییدا بووە ھۆی مردنی جۆرج کە تازە بەم دواییە ھاوسەرگیری کردووە. و شۆفێرەکە کە ھاوڕێکەی بوو ڕزگاری بوو.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری