جوگرافیای ئیسپانیا

ئیسپانیا یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئەورووپا کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای کیشوەرەکە، لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پورتوگال، ھەروەھا لە باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا و ئەندۆرا؛ ھەموو سنورەکانی تریشی سنوری ئاوین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریدا دەکەوێتە کەناری دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای بالیار، لە باکورەوە دەکەوێتە کەناری زەریای ئەتڵەسی، و کەنداوی بەسکای یان گاسکۆنیا؛ ھەریەک لە دوورگەکانی بالیار لە دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی کەناری لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە ئیسپانیان، و ھەروەھا کێشەی لەگەڵ مەغریبدا ھەیە لەسەر زەویەکانی سەبتە و مەلیلە. نزیکەی ٨٥٪ی نیمچە دوورگەی ئیبریای داگیر کردووە. ڕووبەری ئیسپانیا ٥٠٥٬٩٩٣ کم²؛ بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی ئەوروپی لە ڕووی ڕووبەرەوە. لەگەڵ ھەریەکە لە پورتوگال و ئەندۆرا بەشداری دەکەن لە پاراستنی جبل تاریقی بەریتانی، چونکە ھەموویان دەکەونە دوورگەی ئیبریاوە. زۆربەی بەرزایی و شاخەکانی ئیسپانیا بەگشتی دەکەونە ناوەڕاست و باکوری وڵات، زنجیرە چیای (پێرینییە) سنووری سروشتیی لەگەڵ (فەڕەنسا) پێکھێناوە و ھەردوو وڵاتی لە یەکتری جیا کردووەتەوە، و لوتکەی (تیدە Teide=) دەکەوێتە دوورگەکانی (کەناری) و بەرزیبەکەی دەگاتە ٣٬٧١٨م، و بەرزترین لووتکە چیایە لەئیسپانیا. ھەروەھا شاخی (مۆلھاسین Mulhacén=) کە دەکەوێتە زنجیرەچیای (سییرا نیفادا) ی باشوور بەرزترین بەرزاییی سەر وشکایی‌ب ئیسپانیایە کە بەرزیبەکەی دەگاتە (٣٬٤٨٢) م، درێژترین ڕووبەر لەوپەڕی باکورەوە تا دەگاتە باشووری ئیسپانیا (٨٥٦)کم، لەکاتێکدا لەوپەڕی ڕۆژھەڵاتەوە درێژییەکەی تا ڕۆژاوا (١٠٢٠) کم. کەنارەکانی باشووری بەزۆری کەنداو جیا دەکرێتەوە و گرنگترینیان کەنداوی (قادس) ە.

ئاو و ھەوا دەستکاری

 
شاخی تید بەرزترین شاخ لە ئیسپانیا کە بەرزییەکەی 3,718 m

ئاو و ھەوای دەریای ناوەڕاست لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسپانیا بەدی دەکرێت کە زستانەکەی مامناوەندە و ھاوینەکەی گەرمە. لە زۆربەی وەرزەکانی ساڵ بەفر شاخەکانی پێرینییە و سییرا نیفادا داپۆشیوە. (میزیتا) و ناوچەکانی تری ئیسپانیا خاوەنی کەش و ھەوایەکی وشک و خۆرەتاون بەدرێژایی ساڵ، پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووپلەی (٢٧°) سەدی لە مانگی (یۆلیۆ)، و لەھەموو مانگەکانی تر گەرمترە، لە مانگی (یەنایەر) بۆ پلەیەک بۆ خوار (سفر) ی سەدی نزم دەبێتەوە، ئەم مانگە لەھەموو مانگەکانی تر ساردترە، ھاوین و زستانی وشکە، ڕەشەبا بەشێوەیەکی ھەمیشەیی خاکەکەی وشک دەکاتەوە، ناوچە سەخت‌و ھەڵدێری چیا بەرزەکان لەکاتی زستاندا بەستەڵەک و سەھۆڵ دایان دەپۆشێت. زستانی باراناوی و لەگەڵ ھاوینی گەرمی وشکی خۆرەتاو لەپێدەشتە کەنارییەکان و دورگەکانی (بلیار) بەدوای یەکدا دێن، بەدەگمەن پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ (٤°) پلەی سەدی، لەکاتێکدا پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی (٢٧°) سەدی لەمانگی (یۆلیۆ)، لەم ناوچەیەدا باوبۆرانی باراناوی بەخوڕو ماوەکورت بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی لەزستاندا، بەڵام وشکی ھاوین لەھەندێک ناوچەدا بۆ ماوەی سێ مانگ درێژە دەکێشێت، وەرزی ھاوینی خۆرین‌و زێرین بەملیۆنان گەشتیار بۆ دوورگەکانی (بلیار) پەلکێش دەکات، ھەروەھا بۆ ناوچە سەوزەکان (کۆستا برافا و کۆستا دل سۆل) و سەرەڕای ناوچە گەشتیارەکانی تری کەناری دەریای (ناوەڕاست) کە چەندین گەشتیار ڕووی تێدەکەن. ھەروەھا تەمومژ زیاتر ناوچەکانی کەنار دەریا دادەپۆشێت، لەزستاندا لەھەموو ناوچەکانی تر زۆرتر بارانی لێدەبارێت، شاخە بەرزەکان بەستەڵەک‌و شەختەیەکی چڕ بەخۆوە دەگرن، بەشێوەیەکی دەگمەن پلەی گەرمی دادەبەزێت بۆ (٤°) پلەی سەدی لە مانگی یەنایەر و بەشێوەیەکی دەگمەن پلەی گەرمی بۆ سەروو °٢١ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە لەمانگی یۆلیۆ.

ڕووبارەکان دەستکاری

 

گرنگترین ڕووبارەکانی ئیسپانیا بریتین لە:

  • دویرۆ
  • تاجۆ
  • ئیبرۆ
  • جوادلکفیر
  • جوادیانا

دابەشکردنی کارگێڕی دەستکاری

ئیسپانیا دابەش دەکرێت بۆ (١٧) ناوچەی کارگێری (Comunidades Autónomas) کە خاوەنی ئۆتۆنۆمی و حوکمی خۆجێین،[١] کە لەسیستمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت، ھەروەھا ئیسپانیا لە ٥٠ پارێزگا پێکدێت،[٢] ھەردوو ناوچەی (سەبتە‌و مەلیلە) سیستمێکی دەسەڵاتی تایبەتیان ھەیە.

  • پێرستی ١٧ ھەرێمە ئۆتۆنۆمییەکەی ئیسپانیا
  1. ھەرێمی باسک (País Vasco)
  2. کانتا بریا (Cantabria)
  3. ئەستۆریاس (Asturias)
  4. گالیسیا (Galicia)
  5. کەتەلۆنیا(Cataluña)
  6. بەلنسییە یان فەلنسییە (Comunidad Valenciana
  7. مەرسییە (Murcia)
  8. کاستیا لامەنچا (Castilla-La Mancha)
  9. ئێکستری مادۆرا (Extremadura
  10. مەدرید (Madrid)
  11. ناڤارا (Navarra)
  12. ئەراگۆن (Aragón)
  13. قشتالە و لیۆن (Castilla y León)
  14. لاریۆخا (La Rioja)
  15. ئەندەلوس (Andalucía)
  16. ناوچەی ئۆتۆنۆمی دورگەکانی کەناری (Islas Canarias)
  17. ناوچەی ئۆتۆنۆمی دورگەکانی بلیار(Islas Baleares)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەرێمە خۆجێیییەکانی ئیسپانیا، http://en.wikipedia.org/wiki/Autonomous_communities_of_Spain
  2. ^ ٥٠ پاریزگا، http://en.wikipedia.org/wiki/List_of_provinces_of_Spain