جووتیار عادل (لە دایکبووی ١٩٧٤) کەسایەتی سیاسیی و میری کوردە. لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو.[١][٢] لە ئێستادا، سەرۆکی فەرمانگەی داتا و زانیارییە لە حکوومەتی هەرێم.[٣] ئەو خاوەنی بڕواننامەی ماستەر و دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.

ژیان دەستکاری

ژیانی کارکردن دەستکاری

سەرۆکی بەشی زانستە ڕامیارییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین بووە لە ساڵی ٢٠١٣. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان بووە. ماوەیەکیش، ئەندام بووە لە بۆردی ڕاوێژکاری گۆڤاری زانستە سیاسییەکان بووە لە زانکۆی موستەنسریە لە بەغدا.[٤]

بڵاوکراوەکان دەستکاری

جووتیار تا ئێستا چەند لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوەی ھەیە لە گۆڤارە زانستییەکان، جگە لە کوردی ئەوا زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی دەزانێت.[٤]

  • ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژھەڵاتی ناوین، ژنێف (٢٠١٥)
  • ڕۆژھەڵاتی ناوین لە دوای ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەردەن (٢٠١٥)
  • ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژھەڵاتی ناوین، تورکیا (٢٠١٣)
  • دۆزی کورد لە جیھانی عەرەبی، (٢٠١٢)
  • یەکەم و دووەم کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی ھەماھەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، یۆنان (٢٠١٢)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ گوتەبێژی حکومەت روونکردنەوە لە بارەی "کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیران" دەدات ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، ڕۆژی April 09-2020 بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ حکوومەت و میدیا ھاوئاھەنگی دەکەن ٣٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی پیوکەی میدیا، ڕۆژی 27/8/2019 نووسراوە.
  3. ^ "حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتەبێژەکەی گۆڕی". www.rudaw.net. Retrieved 2023-07-10.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ئ ا پڕۆفایلی جوتیار عادل مەحموود ٧ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.