جاک کیڤۆرکیان (لەدایکبوو ٢٦ی ئایاری ١٩٢٨ - مردووی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١١) پزیشک و زانا و چالاکوانێکی ئەمریکی بووە، لەپێشەنگی ئەو کەسانەوە بووە کە داوای بەیاساکردنی خۆکوشتنی کردووە و لە بەناوبانگترین وتەکانی (مردن تاوانکردن نییە)، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئاسانکاری بۆ خۆکوشتنی نزیکەی ١٣٠ کەس کردووە و بەم ھۆیەشەوە لەنێوان ١٠ ساڵ بۆ ٢٥ ساڵ سزای زیندانیکردن دراوە بە تاوانی کوشتنی پلەی دووەم، ساڵی ٢٠٠٧ ئازاد کراوە بەو مەرجەی یارمەتی ھیچ نەخۆشێک نەدات بۆ خۆکوشتن.

جاک کیڤۆرکیان
لەدایکبوون (١٩٢٨-0٥-٢٦) ٢٦ی ئایاری ١٩٢٨
مەرگ٣ی حوزەیرانی ٢٠١١(٢٠١١-٠٦-٠٣) (٨٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەئەمریکی
شارۆمەندێتی ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەپزیشک
چالاکوان

جاک کیفۆرکیان لە ویلایەتی میشیگان لە دایکبووە، بە پلەی شەرەف لە مام ناوەندی بۆنتیاکی ناوەندی لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا تەخەڕوجی کردووە لە ساڵی ١٩٥٤ بەشی پزیشکی زانکۆی میشیگانی تەواو کردووە، ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی وتار لە ھەردوو گۆڤاری ئەڵمانی پزیشک و یاسا دەربارەی خۆکوشتنی بەبەزەیی، ساڵی ١٩٨٧ وەکو ڕاوێژکاری پزیشکی بۆ ڕۆژنامەی دیترویت کاری کردووە و ئامۆژگاری نەخۆشەکانی کردووە لەڕێگای خۆکوشتنی بەبەزەیییەوە کۆتایی بەژیانی خۆیان بھێنن، ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٩١ لەلایەن ویلایەتی میشیگانەوە ڕێگای لێگیراوە وەکو پزیشک کار بکا و ئامۆژگاری نەخۆشەکان بکات، لەنێوان ساڵی ١٩٩٠ بۆ ساڵی ١٩٩٨ یارمەتی نزیکەی ١٣٠ نەخۆشی داوە کە ھیوای چاکبونەوەیان لێنەکراوە خۆیان بکوژن و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی خۆکوشتنەکانی کردووە.

جاک کیفۆرکیان وێنەکێش و مۆسیقا ژەنیش بووە، ساڵی ١٩٩٧ ئەلبومێکی مۆسیقای بڵاوکردووەتەوە و ھەموویشی لەدانانی خۆی بووە، سەبارەت بەوێنەکێشانیش کارەکانی زۆر نامۆ بوون و نزیک بووە لە دڕەندەیییەوە و زۆرجار بەخوێنی خۆی وێنەی کێشاوە، لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری