جاک ستاوبەر

مۆسیقاژەنێکی ئەمریکی

جاک ستاوبەر (لەدایکبووی ٦ی نیسانی ١٩٩٦)[٢] گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، ئەنیمەیتەر، و یووتیووبەرێکی ئەمریکیی لەدایکبووی مەککەین، پێنسڵڤەینیایە[٣][٤] کە لە ئێستادا لە پیتسبێرگ نیشتەجێیە.[٢] بە نامۆییی ھۆنراوە و میوزک ڤیدیۆکانی ناسراوە، گۆرانییەکانی لە جۆرەھا میمی ئینتەرنێتی یووتیووبدا بەکارھاتوون. یەکەم بڵاوکردنەوەی ستاوبەر لە یووتیووب بوو لە ٢٠١٣. وێبگەکەی لە کۆتاییی ٢٠١٧ بەکار خرا؛ ھەرچۆنێک بێت، بەزۆری بەستەری تێدایە بۆ شتەکانی تری وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی و فرۆشگای بەرھەمەکانی.[٥] ستاوبەر ئەندامی باندەکانی جووس[٤][٦] و زاکی بووە.[٧] لە ٢٠٢٠دا، خەڵاتێکی شۆرتیی بردەوە بۆ باشترین لە سەیردا.[٨]

جاک ستاوبەر
ھەروەھا ناسراوە بەمایکرۆپۆپەکەی جاک ستاوبەر
لەدایکبووی (١٩٩٦-٠٤-٠٦) ٦ی نیسانی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٨ ساڵ)
بنەچەمەککەین، پێنسڵڤەینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
چەشنەکان
پیشە(کان)
ئامێرەکان
  • ڤۆکاڵ
  • پیانۆ
  • دڕەمز
  • گیتار
ساڵانی چالاکبوون٢٠٠٧–ئێستا
کۆمپانیاکانپڵۆپسکۆچ ڕیکۆردز
بابەتە پەیوەندیدارەکان
وێبگەjackstauber.com
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١٣–ئێستا
چەشنەکان
سەبسکڕایبەرەکان٢٬٢ ملیۆن[١]
سەرجەمی بینینەکان٢٥٧٬٤ ملیۆن[١]
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر2018
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر

کۆتا نوێکردنەوە: ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١

یەکەم ئەلبوومی، شێوەی سنووردار (٢٠١٣)، لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ بڵاوبوویەوە، کاتێک ١٦ ساڵ بوو. بە وەرگرتنی ئیلھام لە مۆسیقای فۆلکلۆرەوە، دووەم ئەلبوومی، ڕێبوار (٢٠١٥)، دوو ساڵ دوای یەکەم ئەلبوومی بڵاوبوویەوە، لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٥. لە سێیەم ئەلبوومی ستۆدیۆیدا، خۆراکی پۆپ (٢٠١٧) تاقیکردنەوەی بە پۆپ، لۆ-فای، و جوانیناسیی شێوەی ١٩٨٠کان و ٩٠کان کرد. دوو تراکی یەکەم، «بەتەرکەپ» و «ئۆو کلەھۆما»، ناوبانگیان پەیداکرد لە تیک تۆک، و کۆی ٣٧٥ ملیۆن بیستنی ھەیە لە سپاتیفای بەپێی تەممووزی ٢٠٢١. نوێترین ئەلبوومی، ھای‎ڵۆو (٢٠١٨)، تێکەڵەی فەنک، پۆپ، و ڕۆکی تێدایە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «About JackStauber». یووتیووب.
  2. ^ ئ ا Zistler، Andrew (٢٠ی تەممووزی ٢٠١٨). «An Interview With Jack Stauber». NewRetroWave (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «FRIDAY Magazine Jack Stauber». FRIDAY Magazine. لە ٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە – via Imgur.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :11 نەدراوە
  5. ^ Stauber، Jack. «jackstauber.com». jackstauber.com. لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Viator نەدراوە
  7. ^ Connor، Sarah (١٣ی ئازاری ٢٠١٨). «Zaki defies genre in debut of self-titled album». The Pitt News. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

وێبگەی فەرمی