جانسیلا مەجید
جانسیلا مەجید چالاکوانی مافەکانی ژنانی سریلانکییە لە ناوچەی پوتەلام. جانسیلا کاری بەڕێوەبردنی ڕێکخراوێکی ناحکومی بەناوی سندووقی ھاریکاری پوتەلام، کە ئامانجی پاراستنی مافەکانی کەمایەتییەکان و مافەکانی ژنانە.[١] لەکاتی کارکردنی بۆ ڕێکخراوەکەی، ئەوا جانسیلا وەک ئاوارەیەکی ناوخۆی وڵاتەکەی بۆ ٢٠ ساڵ ژیانی بەسەردەبرد، لەگەڵ ئەوەش لەکارەکانی بۆ پارێزەریکردن لە مافەکانی موسڵمانان و تامیلییە ئاوارەکان نەوەستاوە.[٢][٣]
جانسیلا وەک قسەکەر لە کۆنفرانسی UNDPی ٢٠١٠ بۆ ئاسیای پاسفیک بەشداربوو، کۆنفرانسەکە لەسەر گەشەپێدانی مرۆیی و جێندەری لە ئاسیای پاسفیک بوو، جانسیلا لە کۆنفڕانسەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە سریلانکا دەبێت ڕوانینی لەبەرامبەر ژنان بگۆڕێت ئەمەش بەبەشداریپێکردنیان لە بواری سیاسیی و کارکردندا.[٤]
لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[٥] بەدەستی ھەریەکە لە میشێل ئۆباما و ھیلاری کلینتۆن.[٦]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Jansila Majeed, Sri Lanka". US State Department. 1 March 2010. Archived from the original on 1 October 2012. Retrieved 1 October 2012.
- ^ A Sri Lankan Woman Of Courage، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ڕۆژی March 19, 2010 بڵاوکراوەتەوە.
- ^ "Alameen Post: Current News and Articles". alameenpost.com. Archived from the original on 2015-06-11. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "UNDP launches 2010 Asia-Pacific Human Development Report on Gender". UNDP in Sri Lanka. Archived from the original on 2015-06-11. ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Clinton presents award to Majeed". Daily Mirror. 11 March 2010. Archived from the original on 1 October 2012. Retrieved 1 October 2012.
- ^ The First Lady and Secretary Clinton Present the International Women of Courage Awards، ماڵپەڕی ئەرشیڤی obamawhitehouse، ڕۆژی MARCH 10, 2010 بڵاوکراوەتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جانسیلا مەجید تێدایە. |