جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٨٦

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٨٦ ١٥ھەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو.[١]ھەشت ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر دوو کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی.[٢] ھەڵبژاردەی مۆزامبیک بۆیەکەمجار بەشداریکرد.[٣]میسر سێیەم پاڵەوانێتی خۆی بەدەستھێنا، دوای یەکسانبوون بەبێ گۆڵ، بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٥–٤ لە کامیروونی بردەوە.[٤]

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٨٦
کأس الأمم الأفریقیة 1986
پەڕگە:CAN 1986 (logo).png
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ میسر
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٧–٢١ ئازار
ژمارەی بەشداربووان8
ژمارەی یاریگا(لە 2 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان میسر (جاری 3ەم)
پلەی دووەم کامیروون
پلەی سێیەم کۆتدیڤوار
پلەی چوارەم مەغریب
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان16
ژمارەی گۆڵەکان31 (1.94 بۆ ھەر کێبەرکێ)
١٩٨٤

پاڵاوتەکان دەستکاری

تیم شایستە بە… بەشدارییەکانی پێشووی
  میسر میواندارەکان 9 (١٩٥٧، ١٩٥٩، ١٩٦٢، ١٩٦٣، ١٩٧٠، ١٩٧٤، ١٩٧٦، ١٩٨٠، ١٩٨٤)
  کامیروون ھەڵگران 4 (١٩٧٠، ١٩٧٢، ١٩٨٢، ١٩٨٤)
  جەزائیر براوەی قۆناغی دووەم 4 (١٩٦٨، ١٩٨٠، ١٩٨٢، ١٩٨٤)
  زامبیا براوەی قۆناغی دووەم 3 (١٩٧٤، ١٩٧٨، ١٩٨٢)
  کۆتدیڤوار براوەی قۆناغی دووەم 6 (١٩٦٥، ١٩٦٨، ١٩٧٠، ١٩٧٤، ١٩٨٠، ١٩٨٤)
  سێنیگال براوەی قۆناغی دووەم 2 (١٩٦٥, ١٩٦٨)
  مەغریب براوەی قۆناغی دووەم 4 (١٩٧٢، ١٩٧٦، ١٩٧٨، ١٩٨٠)
  مۆزامبیک براوەی قۆناغی دووەم 0 (یەکەم جار)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "1986: One Step To Trophy". www.cameroon-tribune.cm (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  2. ^ Strack-Zimmermann, Benjamin (1986-03-07). "African Nations Cup (1986) | Final Tournament | Group Stage | Group A". www.national-football-teams.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  3. ^ "African Cup of Nations 1986, football - table and standings, match results, schedule, stats, videos, news". soccer365.me. Retrieved 2023-12-29.
  4. ^ "Africa Cup of Nations 1986". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-29.