جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٧

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ یەکەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەفریقا بوو. لە وڵاتی سوودان بەڕێوەچوو. ھەڵبژاردە بەشداربووەکان بەشداربووەکان بریتیبوون لە میسر و سوودان و ئیتیۆپیا .ئەفریقای باشوور کە یەکێکی دیکە بوو لە وڵاتە بەشداربووەکان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئیتیۆپیا دەبووەوە، بەڵام بەھۆی ئاپارتایدەوە دوورخرایەوە.[١] ئیتیۆپیا بە ٢–٠ ئەنجامەکەی بۆ نوسرا و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یارییەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییدا لە یاریگای شارەوانی لە خەرتوم، میسرییەکان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی میواندارییان بردەوە.[٢]لە یاری کۆتاییدا میسر بە ئەنجامی ٤–٠ لە ئیتیۆپیا بردەوە، ھەر چوار گۆڵەکەش لەلایەن محەممەد دیاب تۆمارکرا، کە بە پێنج گۆڵ وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. لەم خولەی یەکەمدا تەنھا دوو یاری ئەنجامدرا.[١]

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٧
کأس أمم أفریقیا 1957
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ سوودان
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٠–١٦ی شوبات
ژمارەی بەشداربووان3
ژمارەی یاریگا1
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان میسر (جاری 1ەم)
پلەی دووەم ئیتیۆپیا
پلەی سێیەم سوودان
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٢

بەشداربووەکان دەستکاری

ھەڵبژاردە شایستە بە
  سوودان میواندارەکان
  میسر بانگھێشتکراو
  ئیتیۆپیا بانگھێشتکراو

شوێن دەستکاری

خەرتوم
یاریگای شارەوانی
توانای: ٣٠ ھەزار کەس
 

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Khaled Abul-Oyoun; Ken Knight; Neil Morrison; Karel Stokkermans (3 October 2013). "African Nations Cup 1957". Retrieved 14 May 2018.
  2. ^ New dawn for Ethiopia after Nations Cup qualification - BBC Sport

داڕێژە:جامی نەتەوەکانی ئەفریقا