ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆزامبیک

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مۆزامبیک (بە پۆرتووگالی: Seleção Moçambicana de Futebol، کە پێشووتر بە Os Mambas ناسراو بوون) ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەتەوەیی مۆزامبیکە وە لەلایەن فیدڕالیی تۆپی پێی مۆزامبیک کۆنتڕۆڵکراوە. مۆزامبیک ھەرگیز نەگەیشتوون بە جامی جیھانیی فیفا، بەڵام بەشدارییان لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵانی ١٩٨٦، ١٩٩٦، ١٩٩٨ و نوێترینییان کە لە ٢٠١٠ بوو کە تێیدا لە کۆمەڵەی یەکەم دەرکرانە دەرەوەی پێشبڕکێیەکە.

یاریگای یاریکردنی یانەکە یاریگای زیمپێتۆیە کە دەکەوێتە پایتەختی وڵاتەکە، ماپوتۆ، وە جەی ٤٢٬٠٠٠ بینەر دەگرێتەوە. ڕاھێنەری یانەکە ڕاھێنەر ڤیکتۆر ماتینە کە لە تەممووزی ٢٠١٩ ئەستۆی ڕاھێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت،[١] لە شوێنجێی ڕاھێنەر ئەبێل خاڤیێر، کە لە شوباتی ٢٠١٦وە ڕاھێنەرایەتی یانەکەی دەکرد.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Matine takes over from Xavier as new Mozambique coach". July 22, 2019 – via www.bbc.co.uk.
  2. ^ "Mozambique appoint Abel Xavier as new national coach". January 26, 2016 – via www.bbc.com.