جاش پێک
}}جۆشوا مایکڵ پێک (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ،١٩٨٦) ئاکتەرێکی ئەمەریکیە و یوتوبەریشە.ئەو بەهۆی زنجیرەی "Drake & Josh"ەوە ناسرا لەسەر تۆڕی نیکەلۆدیەن بە کەسایەتی جۆش نیکۆڵاس.
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریپێک لە نیویۆڕک،نیویۆڕک لەدایکبووە و چۆتە قوتابخانەی شانۆ. خێزانەکەی لەکاتی لەدایکبوونی پێک هاوسەرگیریان نەکردبوو و ئەو هەرگیز باوکی خۆی نەدیووە.
پێک لەخێزانێکی جولەکەدا گەورەبووە.ئەو بە منداڵی نەخۆشی ڕەبۆی هەبووە ، هەربۆیەش زۆربەی کاتەکانی لەماڵەوە بەسەربردووە بە سەیرکردنی سیتکەمە کۆنەکان.لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بیرۆکەی ئەوەی بۆ هاتووە کەوا ببێتە ئاکتەری سەر ستەیجی کۆمێدی.
ژیانی پیشەگەری
دەستکاریپێک دوای کارەکانی لەزنجیرەی "Drake & Josh"دا ، بەشداری چەندین فیلمی کرد وەک Mean Creek, Drillbit Taylor, The Wackness, ATM, and Red Dawn و هەروەها دەنگی کەسایەتی ئێدی کرد لە فیلمەکانی Ice Age دا.لەساڵی ٢٠١٧ پێک کەناڵێکی یوتیوبی تایبەت بەخۆی کردەوە.
ژیانی تایبەتی
دەستکاریلە چوارەم وەرزی زنجیرەی "Drake & Josh" سەبارەت بە خۆ لاوازکردنەوەی گوتی:
"من هەوڵێکی زۆرم دا بۆ گەیشتن بەو ئامانجەم و کێشێکی زۆرم دابەزاند لەپێناو زیاتر ژیانێکی خۆش و تەندروست ، و حەزدەکەم ئەم کارەم وەک ئیلهامێک بۆ کەسانی تریش".
جۆش یەکێکە لە کەسایەتیە چالاکەکانی تۆڕەکانی ڤاین و سناپچات.ئەو ئێستا لە ڤیلۆگی تایبەتی دەیڤد دۆبریک کاردەکات لەسەر یوتیوب.لە تەمووزی ٢٠١٧ ، پێک خۆشەویستە دێرینەکەی پەیج ئۆبڕایانی کردە هاوسەری خۆی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاش پێک تێدایە. |