تەپسیی باینجان

تەپسیی باینجان (بە عەرەبی: التبسي‎) خواردنێکی باوی لە قابلەمە کراوی عێراقییە.[١] پێکدێت لە باینجان، کە پێش دانانیان لەناو قاپی خواردنەکە، لەت کراون و برژێندراون، و دەشکرێت لوقمەگۆشت، تەماتە، پیاز و سیریان لەگەڵ تێکەڵ بکرێت.[٢] پەتاتە لەتکراوەکان لەسەرەوەی تێکەڵەکە دانراون، و خواردنەکە لێ دەندرێت.[٣]

تەپسیی باینجان
Tepsi-Baytinijan.jpg
چەشنقابلەمە
شوێنی سەرچاوەعێراق
هەرێم یان وڵاتعێراق
پێکهاتە سەرەکییەکانباینجان، لوقمەگۆشت، تەماتە، پەتاتە، پیاز، سیر

ناوی خواردنەکە لە "tepsi patlican"ی تورکییەوە هاتووە 'لێنانی باینجان'.

وەک زۆرینەی خواردنە عێراقییەکانی تر، عادەتەن لەگەڵ برنج، هەروەها زەڵاتە و ترشیات پێشەکەش دەکرێت.

پەراوێزەکاندەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری