وێنەی باینجان

باینجان (بە ئینگلیزی: Eggplant)، ناوی زانستیەکەشی Solanum melongena، بەشێوەیەکی گشتی باینجان سەوزەیەکی ڕەنگ مۆرە و ڕەشە.

سودی باینجاندەستکاری

جگە لە چەندین ڤیتامین و کانزا، گەلێک مادەی سوودبەخشی تری تێدایە کە لە کۆمەڵێک نەخۆشی دەمانپارێزن، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەکانی مێشک لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەکانی مێشک باشتر دەکات. ھەروەھا مادە فینۆلیکەکانی باینجان دژی شێرپەنجە و دژی میکرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەکان کاردەکەن، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا. ھەندێک جار لەبەر زیاد بەکارھێنانی کانزی ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، رێژەی کانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەکان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش رزگار دەکات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن. لە ھەندێک کەسدا، خواردنی باینجان بە ھەر شێوەیەک دەبێتە ئەگەری جۆرێک ھەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ک بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە کە ئەوانەی ھەستەوەرییان بە خواردنی باینجان ھەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن، بەڵام خۆراکیان بە سەوزەکانی تر جۆراوجۆر بکەن.

ڕێژەی ھەبووندەستکاری

  1. کاربۆ ھایدرات ٣١٫٢٤
  2. شەکر ١٢٫٨٨
  3. پڕۆتینەکان ٥٫٥٣

سەرژمێریدەستکاری

ووڵاتان بەرھەم جۆر
  کۆماری گەلی چین ١٨٬٣٣٠٬٠٠٠ F
  ھیندستان ٨٬٤٥٠٬٢٠٠ -
  میسر ١٬٠٠٠٬٠٠٠ F
  تورکیا ٧٩١٬١٩٠ -
  ئیندۆنیزیا ٣٩٠٫٠٠٠ F
  عێراق ٣٨٠٫٠٠٠ F
  ژاپۆن ٣٧٥٫٠٠٠ F
  ئیتالیا ٢٧١٬٣٥٨ -
  سوودان ٢٣٠٬٠٠٠ F
  ئینگلستان ١٩٨٬٠٠٠ F
ووڵاتانی جیھان ٣٢٬٠٧٢٬٩٧٢ A