تەمیم داری

هاوەڵی پێغەمبەر بوو

ناوى تەمیمی کوڕی ئەوسی کوڕی خاریجەیە،  ناسراوە بە تەمیمی داری، نازناوی (گەشتیارە بێ ترسکە) بەدەستهێنابوو بەهۆی ئەوەی دەجال بینیووە ، تەمیمی دارى ناسرابوو بە پەرستشی زۆر قورئان خوێندنى زۆر. ئەم هاوەڵە پێشتر مەسیحی بوو، راهیبێک بوولە فەڵەستین،  بەڵام لە ساڵی نۆیەمى کۆچیدا هاتە مەدینەو لە خزمەت پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) موسڵمان بوو،  لەوێیشمایەوەو لەگەڵ پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بەشدارى غەزا بوو.

تەمیم داری
گەشتیارە بێ ترسەکە
کۆچی دوایی ٤٠ کۆچی/ ٦٦٠ز
فەلەستین
مەزارگەی شێخ تەمیم، بەیت جبرین

ژیاننمە دەستکاری

تەمیمی دارى یەکێک بوو لەو کەسانەى لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) قورئانیان کۆکردەوە،  هەروەها هەژدە فەرموودەى لەپێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە. تەمیمی کوڕی ئەوس شەونوێژی زۆر بوو، شەوێک شەونوێژی دەکرد تا بەیانى یەکئایەتى دووبارە دەکردەوە. جارێک تەمیمی دارى ئامۆژگاریی پیاوێکی کرد و پێى وت: ئەگەر من باوەڕدارێکی بەهێز بم و تۆیشباوەڕدارێکی لاواز بیت، بەهێزی من بدەیت بەسەر لاوازى خۆتدا و بتەوێت وەک من بکەیت، ناتوانیت و پەکت دەکەوێت، یان تۆ باوەڕدارێکی بەهێز بیت و من باوەردارێکی لاواز بم، کاتێک بەهێزی تۆ دەدەم بەسەر لاوازى خۆمدا، بەرگەى ناگرم و دەکەوم، بۆیە لە تواناى خۆتەوە بنەوەئایینداریەکەت و لە ئایینداریتەوە بۆ دەروونت لێنەوە، هەتا سەرقاڵی پەرستشێک بیت کە بەرگەى بگریت.  تەمیم لە مەدینە مایەوەو پاش ئەوەى عوثمانى کوڕی عەففان شەهید کرا، ئیتر تەمیم گەڕایەوە بۆ شام،  هەر لەوێیش کۆچی دوایی کرد و لە خاکى فەلەستین ئەسپەردە کرا.[١]

سەرچاوە دەستکاری

  1. ^ Abdulwahid, Dr. https://www.drabdulwahid.com/CatDetail.aspx?id=1379&MapID=4&FolderID=88. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)