تێکشکێنەر ٢: ڕۆژی دادگایی

تێکشکێنەر ٢: ڕۆژی دادگایی (بە ئینگلیزی: Terminator 2: Judgment Day) فیلمێکی ئەکشنی زانستی خەیاڵی ئەمریکییە لە ساڵی ١٩٩١ لە دەرھێنانی جەیمس کامیرۆن، کە ھاوبەشی سیناریۆکەی لەگەڵ ویلیام ویشەر نووسیوە. لە ڕۆڵی سەرەکیدا ئارنۆڵد شوارزنەگەر و لیندا ھامیلتۆن و ڕۆبەرت پاتریک و ئێدوارد فورلۆنگ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و درێژەی فیلمی شکێنەر (١٩٨٤) و قۆناغی دووەمی زنجیرەی شکێنەرە. لە فیلمەکەدا، زیرەکی دەستکردی خراپەکار سکاینێت، تێکشکێنەرێک دەنێرێت کە ئامێرێکی کوشتنی زۆر پێشکەوتووە- بۆ ساڵی ١٩٩٥ بۆ کوشتنی سەرکردەی داھاتووی بەرخۆدانی مرۆڤ جۆن کۆنر، کاتێک منداڵە. ھەروەھا تێکشکێنەرێکی تر کە کەمتر پێشکەوتوو و بەرنامە بۆ داڕێژراوە دەنێردرێت بۆ پاراستنی کۆنر و دڵنیابوون لە داھاتووی مرۆڤایەتی.

پۆستەری فەرمی فیلم

کورتە دەستکاری

ڕۆبۆتێک هاوشێوەی ئەوەی کە شکستی هێنا لەکوشتنی سارا کۆنەر ئێستا دەبێت کوڕە هەرزەکارەکەی بپارێزێت بەناوی جۆن کۆنەر لەڕۆبۆتێکی زۆر پێشکەوتووتر لەخۆی

سەرچاوەکان دەستکاری