تێبینی سوور (بە ئینگلیزی: Red Notice) فیلمێکی کۆمیدی ٢٠٢١ی ئەمریکییە، لە نووسین و دەرهێنانی ڕۆسەن مارشاڵ تۆرپەرە. دوەین جانسن کە وەک دەرهێنەریش کاری کردووە، ڕۆڵی بریکارێکی ئێف بی ئای دەبینێت کە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دزێکی هونەری دیار (ڕایەن ڕێینۆڵدز) بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارێکی دیارتر (گال گادۆت). فیلمەکە نوێنەرایەتی سێیەم کاری هاوکاری دەکات لە نێوان توربەر و جۆنسن، کە لە دوای هەواڵگریی ناوەندی (٢٠١٦) و سکایسکراپەر (٢٠١٨).

تێبینی سوور
دەرھێنەرڕاوسەن مارشاڵ
بەرھەمھێنەردوەین جانسن، بیو فلین، دانی گارسیا
نووسینڕاوسەن مارشاڵ
مۆسیقاستیڤ جابلۆنسکی
دەستکاریمایکڵ ئێڵ سەیل، جولیان کلارک
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەنێتفلیکس
ڕێکەوتی دەرچوون٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ماوەی فیلم١١٨ خوولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٠٠ ملیۆن دۆلار
داھات٢ ملیۆن دۆلار (مەزندەکراوە)

فیلمەکە لە سەرەتادا بڕیار بوو لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز بڵاوبکرێتەوە بەڵام نێتفلیکس فیلمەکەی بۆ دابەشکردن وەرگرت. بڵاوبوونەوەیەکی شانۆیی سنووردار لە ٥ی  تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نمایشکرا لە پێش شاشەی دیجیتاڵی لەسەر پلاتفۆڕم کە لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[١] فیلمەکە پێداچوونەوەی نەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە وەرگرت و وەڵامدانەوەی ئەرێنی لەلایەن بینەرانەوە وەرگرت، کە ستایشی ئەکتەرەکانیان دەکرد (بەتایبەتی ڕینۆڵدس و جۆنسن) لە نواندن و کۆمیدی و زنجیرەکارییەکان. فیلمەکە بووە پڕبینەرترین کردنەوەی کۆتایی هەفتە لە تۆڕی نێتفلێکس، هەروەها پڕبینەرترین فیلم لە ماوەی ٢٨ ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەیدا. هەروەها بووە ناونیشانی پێنجەم پەخشکراوترین فیلمی ساڵی ٢٠٢١.[٢] دوو زنجیرە هەیە لە گەشەپێدان کە فیلمیان بۆ دروست دەکرێت لەگەڵ گەڕانەوەی جۆنسن، ڕینۆڵدس، جادۆت و تۆرپەر.

چیرۆک دەستکاری

دوو هەزار ساڵ بەر لە ئێستا ژەنەڕاڵی ڕۆمانی مارک ئەنتۆنی سێ هێلکەی گەوهەری دا بە شاژنی میسر کلیۆپاترا وەک دیاری ئاهەنگی هاوسەرگیری. هێلکەکان بە تێپەڕبوونی کات ون دەبن هەتا ئەو کاتەی جوتیارێک دوان دەدۆزێتەوە لە ساڵی ١٩٠٧، بەڵام دوایین هێلکەکان بە ونبوونی دەمێنێتەوە. لە ساڵی ٢٠٢١ بریکاری تایبەت جۆن هارتلی شیکەرەوەی تاوانکاری ئێف بی ئای بە هاوکاری بریکاری ئینتەرپۆل ئورڤاچی داس بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری دزینی یەکێک لەو هێلکانەی کە لە مۆزەخانەی نیشتیمانی دی کاستێل سان ئەنجیلۆ لە ڕۆما نمایش کراوە. سەرۆکی ئاسایش نیگەرانیەکانی دوور خستەوە، بەڵام هارتلی ئاشکرای کرد ئەو هێلکەیەی نیشاندراوە ساختەیە و هێلکە ڕاستەقینەکە دزراوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێش ئەوەی ژوورەکە دابخرێت، دزێکی هونەری جیهانی نۆلان بۆس توانی هێلکەکە بدزێت. لەگەڵ هێلکەکە هەڵدێت بۆ ماڵەکەی خۆی لە بالی، بەڵام هارتلی دەیدۆزێتەوە، لەگەڵ داس و هێرشبەری ئینتەرپۆل لەوێ دزەکەیان دەستگیرکرد و هێلکەکەیان بردە ناو ئۆتۆمۆبیلەکەی خۆیان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Fleming, Mike Jr (July 8, 2019). "Netflix Takes 'Red Notice'; Ryan Reynolds Joins Dwayne Johnson & Gal Gadot In Rawson Marshall Thurber-Directed Global Heist Film". Deadline Hollywood. Archived from the original on October 13, 2020. Retrieved February 7, 2020.
  2. ^ Hayes, Dade (2022-01-21). "'Lucifer' Tops 'Squid Game' On Nielsen 2021 Original Series Chart In U.S., 'Luca' Is No. 1 Movie". Deadline (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-02-07.