تیۆرمی چوار ڕەنگ (بە ئینگلیزی: Four color theorem) یان مەزندەی چوار ڕەنگ یەکێک لە پرسیارە ناسراوەکانی بیرکارییە. بە دەستەواژەیەکی سادە تیۆرمی چوار ڕەنگ دەڵێت: «بۆ ڕەنگکردنی نەخشەیەک بەو مەرجەی ھیچ یەک لە دوو ناوچەی تەنیشت یەکتر، ھەمان ڕەنگیان نەبێت، تەنیا چوار ڕەنگ پێویستە.»

نموونەی نەخشەیەکی چوار ڕەنگ

تیۆرمی چوار ڕەنگ یەکەم سەلمێنراوی سەرەکی بوو کە بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر سەلمێنرا. سەرەتا ئەم سەلماندنە لەلایەن ھەندێک لە ماتماتیکزانان قەبوڵ نەکرا، لەبەر ئەوەی پشکنینی ڕاستیی سەلماندنێکی کۆمپیوتەری بۆ مرۆڤ بە دەست، نامومکین بوو.[١]

لە تیۆریی گرافدا دەستکاری

بە بەکارھێنانی تیۆریی گراف ھاوتایەکی سادەتر بۆ تیۆرمی چوار ڕەنگ دەدۆزرێتەوە. واتە دەتوانرێت کۆمەڵە ناوچەکانی نەخشەکە بەرامبەر بە گرافێکی بێ ئاراستە دابنرێت. بە شێوەیەک ھەر سەرێک ناوچەیەک و ھەر لێوارێک دوو سەرەکانی دوو ناوچەی تەنیشت یەکتر، پێکەوە دەلکێنیت. ھاوتای گرافیی تیۆرمی چوار ڕەنگ، دەڵێت، سەرەکانی ڕووتەختە گرافێک دەتوانرێت بە بەکارھێنانی چوار ڕەنگ، ڕەنگ بکرێت، بەو مەرجەی، ھیچ دوو سەرێکی تەنیشت یەک، ھەمان ڕەنگیان نەبێت.

 
نەخشەیەکی چوار ڕەنگ (چوار ناوچەیی) و هاوتای گرافیی نەخشەکە

تێبینییەکان دەستکاری

پەراوێزەکان دەستکاری

  • Swart, Edward Reinier (1980), "The philosophical implications of the four-color problem", American Mathematical Monthly, Mathematical Association of America, vol. 87, no. 9, pp. 697–702, doi:10.2307/2321855, JSTOR 2321855, MR 0602826

سەرچاوەکان دەستکاری