لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا تیۆرمی دوو مەرج یان تیۆرمی ساندویچ (بە ئینگلیزی: Squeeze theorem) ڕێسایەکی گرینگە سەبارەت بە ڕادەی فانکشنەکان. تیۆرمی دوو مەرج بۆ ھەژمارکردنی ڕادەی فانکشنێک بەکار دێت بە بەراوردکردن لەگەڵ ڕادەی دوو فانکشنی تر کە بەھاکەیان زانراوە. یەکەم جار ئەرەشمیدوس و ئودۆکوس بۆ ھەژمارکردنی ژمارەی پای () ئەم ڕێسایەیان بە شێوەی ئەندازەیی بەکار ھێنا و گاوس بە زاراوەگەلی ئەمڕۆیی ڕێسابەندی کرد.

پێناسە دەستکاری

ئەگەر   و   و  سێ فانکشنی پێناسەکراو لەسەر ماوەی I بن و a خاڵێک بێت لە ماوەی Iدا و وا دابنێ بۆ ھەر x کە x≠a لاسەنگەی خوارەوە پاسادان بێت:

 

و ھەروەھا وا دابنێ

 

ئەوا

 

[١]

سەلماندن دەستکاری

بە پێی پێناسەی ڕادەی ئینفیمۆم و سوپریمۆم لاسەنگەی خوارەوە پاسادانن

 

کەواتە

 

نموونە دەستکاری

 
x2 sin(1/x) نموونەی بەکارهێنانی تیۆرمی دوو مەرج

ڕادەی   ناتوانرێت بە ڕێسای

 

شیکاری بکرێت. لەبەر ئەوەی ڕادەی   بوونی نییە. بەپێی پێناسەی فانکشنی ساین لاسەنگەی خوارەوە پاسادانە:

 

کەواتە

 

چونکە

 ،

بە بەکارھێنانی تیۆرمی دوو مەرج   ھەروەھا دەکاتە سیفر.

نموونە دەستکاری

بەھای دوو ڕادەی گرینگی خوارەوە بە بەکارھێنانی تیۆرمی دوو مەرج بەدەست دێت. ئەو دوو ڕادەیە لە زۆربەی پەیوەندێکانی سێگۆشەزانی و ھەروەھا ڕێسای لۆپیتاڵدا رۆڵێکی گرینگ دەگێڕن.

 

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Sohrab, Houshang H. (2003). Basic Real Analysis (2nd ed.). New York: Birkhäuser. p. 104. ISBN 978-1-4939-1840-9.

سەرچاوەکان دەستکاری