تیۆرمی ئیقلیدس (بە ئینگلیزی: Euclid's theorem) یەکێک لە تیۆرمە سەرەکییەکانە لە تیۆریی ژمارەکاندا و دەڵێت، ژمارە سەرەتایییەکان کۆتایی نەھاتوون، واتە بێکۆتا لە ژمارەی سەرەتایی ھەیە. ئەم تیۆرمە لە چەندین ڕێگەی جیاواز دەسەلمێنرێت. یەکەم جار لەلایەن ئیقلیدس لە کتێبی توخمەکانی ئیقلیدسدا سەلمێندرا.

ئیقلیدس بۆ سەلماندنی ئەم تیۆرمە ڕێگەی ناکۆکی یان دژیەکی (contradiction) بەکار ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری