تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی سەر بە کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٦٩ لە سلێمانی دامەزرا. لە سەرەتادا شەوکەت ڕەشید بەرپرسی گرووپەکە بوو[١] بەڵام دوای چەند ساڵێک نامدار قەرەداغی بوو بە لێپرسراوی تیپ و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران[٢]. گرووپ تا ساڵی ١٩٧٧ بەردەوام بەو ناوە چالاک بوو و دواتر بڕیار درا وەک بەشێکی سەربەخۆ لە کۆمەڵ کە ھەر مۆسیقا لەخۆ دەگرێ کار بکا و بەم شێوەیە تیپی مۆسیقای مەولەوی یان دامەزراند.
ئەندامان
دەستکاریھەندێک لەو گۆرانیبێژانەی نامدار قەرەداغی کاری دابەش کردنی بۆ کردوون:
بەرھەمەکان
دەستکاریھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
- شەوی بەرات
- شایییە زەماوەندە
- گوڵی زەرد و سوور
- کەومل
- کچە شۆخەکە
- شەوانی شوانی
- سەزوە
- بیبی خانم
- لێوت خوێنی گەشمە
- پەلە مەکە
- لەرزانە
- بەناز
- ئامین
- ڕازیانە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ دیدار لەگەڵ ھونەرمەند سەلاح ڕەشید ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
- ^ نامدار قەرەداغی، کوردیپێدیا
- ^ حەمەی نێرگز: گۆرانیم وەکوو سەنگەرێک هەڵبژراد، هەر ئەوە پاڵی پێوە نام کۆڵ نەدەم[بەستەری مردوو]، ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.