تیپی مۆسیقای مەولەوی

تیپی مۆسیقای مەولەوی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٧ بە سەرپەرەشتی نامدار قەرەداغی بە یادی تیپی مۆسیقای مەولەوی کۆن لە سلێمانی دامەزرا. ئەم تیپە ھەمان تیپی مۆسیقای کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی بوو کە لە کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی جیا بۆوە تا تیپێکی سەربەخۆ ساز بکا کە ھەر مۆسیقا لەخۆ دەگرێ. ئەم گرووپە چەند ئاھەنگی بۆ نەخۆشخانەی سیل، خانەی بێ دایک و باوکان و جوتیاران لە ناوچەی قەرەداغ لە جافەران و دەورووبەری ئەنجام داوە. تیپ تا ساڵی ١٩٨٢ کە نامدار قەرەداغی ڕووی لە ھەندەران کرد بەردەوام بوو. گۆرانییە بەناوبانگەکەی حەمەی نێرگز بە ناوی (خەو) بەرھەمی ئەم تیپەیە.

ئەندامان دەستکاری

  1. نامدار قەرەداغی
  2. عەلی حەمە ڕەزا
  3. حەمە سەعید
  4. سەلاح مەجید[١]
  5. حەمەی نێرگز
  6. دارا ھەروامی
  7. شەماڵ محەممەد
  8. ھیوا عەبدوڵڵا
  9. حسێن حەمە خدر
  10. مەحموود محەممەد سەعید
  11. ئیبراھیم خەیات[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ سەڵاح مەجید ئەو دەنگەی میوانی چاو و دڵ بوو، کوردستانی نوێ، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ ھونەرمەند ئیبراھیم خەیات ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ٤ی نیسانی ٢٠٠٥ بڵاو کراوەتەوە.