تیپی مۆسیقای پاشای گەورە

تیپی مۆسیقای پاشای گەورە گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە لە ١ی تەممووزی ١٩٧٧ لە شاری ڕەواندز دامەزرا. ئەم تیپە بەشێک بوو لە کۆمەڵی ھونەر و وێژەی کوردی کە ھەمان ساڵ لە ڕەونداز دامەزرابوو. زرار محەممەد مستەفا سەرۆکی ئەم کۆمەڵە و دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بوو. تیپەکە بەگشتی ٧٥ بەرھەمی تۆمار کرد و توانی لە بەشی موزیکی جیھانی وەکوو ئۆکێستراش چالاکی بنوێنی. ھونەرمەندان بەھجەت یەحیا و عەدنان کەریم و ڕازاو یەکەم بەرھەمیان لە لای ئەم گرووپە تۆمار کردووە.

ئەندامان دەستکاری

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە:

  1. زرار محەممەد مستەفا
  2. ئەحمەد شێخە حوسێن
  3. زەینەل خەیری
  4. مزەفەر عەبدوڵڵا خدر
  5. ئیبراھیم حەسەن خدر
  6. وەلی حەسەن دۆسکی
  7. سلێمان ئەحمەد عەزیز
  8. عەزیز شاکر سەعید
  9. نیعمەت باپیر نیعمەت
  10. فاڕووق باپیر نیعمەت
  11. تاریق باپیر نیعمەت
  12. خدر فەقێ عەوڵا (بێجانی)
  13. کارۆخ زرار سلێمان
  14. سامان عەلی موراد
  15. سیروان عەبدوڵڵا ئیسماعیل (سیروان سرینی)
  16. شێرزاد ئەکرەم حەیدەری
  17. شوان عەبوڵڵا ئەلیاس
  18. چەتۆ ساڵح
  19. ڕزگار سەبری نەجیب
  20. ئەحمەد محەممەد شەریف
  21. یوسف عومەر یوسف
  22. ئەیووب نووری باویل ئاغا
  23. سەید ئەحمەد سەید جەبار
  24. ئامانج غازی شاکر
  25. ڕێبوار نووری سەعید
  26. سەلام عەلی موراد

بەشێک لە گۆرانیبژەکان:

  1. وەلی دۆسکی
  2. سلێمان ئەحمەد عەزیز
  3. سامان و سەلام
  4. سەلام مرادی
  5. خدر بێجانی
  6. ئەحمەد محەممەد شەریف
  7. ئەبووبەکر لەزگی
  8. ھاوتا ئەسعەد
  9. فاتیمە
  10. نەجمەدەین غوڵامی
  11. شوان پەروەر
  12. شیرن پەروەر
  13. ناسر ڕەزازی

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە:

  1. ھۆی نارێ
  2. ئەی یارا من
  3. زەمبیل فرۆش
  4. کۆچەری
  5. مەندانە
  6. دونیایە زۆر جوانە

سەرچاوەکان دەستکاری