تیپی مۆسیقای سۆلاڤ گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو لە ساڵی ١٩٦٩ لە شاری کەرکووک دامەزرا. ئەو ساڵە یانەی وەرزشی سۆلاڤ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت و داوای لە تیپی مۆسیقای بێکەس کرد لەژێر چاوەدێری یانەکە و بە ناوی تیپی مۆسیقای سۆلاڤەوە درێژە بە کارە ھونەرییەکەی بدا. یەکەم چالاکیی گرووپەکە بەرنامەی نەورۆزی ھەمان ساڵ لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک بوو کە سروودەکانی (ئەی ڕەقیب) و (کوردستان نیشتمانی جوان) و (نەورۆز) ی پێشکەش کرد، گەورەترین ئاھەنگیشی لە ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە ناوچەی حەسار بەڕێوە برد. تیپ خزمەتێکی گەورەی بە گۆرانیی ڕەسەنی کوردی کرد و لە ھەموو بۆنە نەتەوەیییەکاندا بەشدار دەبوو، ھەروەھا لە پێگەیاندنی ھونەرمەندانی شاری کەرکووک ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو. ساڵی ١٩٧٥ بەھۆی نسکۆی شۆرش و گوشاری ڕژیمی بەعس گرووپ لێک ھەڵوەشاوە.

ئەندامان دەستکاری

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای سۆلاڤ:

  1. ڕەمەزان زامدار
  2. شەوکەت ڕەشید[١]
  3. قاسم حەمەد
  4. عەبدولئیلا محێدین[٢]
  5. ئەنوەر تاھیر
  6. قادر مەردان[٣]
  7. کەمال زەنون
  8. فایق سەعدوون
  9. قابیل عەبدوڵڵا
  10. حیسامەدین
  11. جەلال وەندین
  12. عەلی عەیز
  13. محەممەد ڕەزا[٤]
  14. نەجمەدین محەممەد عەلی
  15. بەیان عەزیز

بەرھەمەکان دەستکاری

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپ:

  1. بەخێر بێنەوە
  2. ئەژین

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ لە ساڵیادی ھونەرمەند شەوکەت ڕەشیددا[بەستەری مردوو]، سایتی ھەولێر، ١٨ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.
  2. ^ عەبدولئیلا محێدین جیھانێک لە داھێنان و تەمەنێک لە مۆسیقا، دەنگەکان، ٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ^ قادر مەردان، کوردیپێدیا
  4. ^ ھونەرمەندێکی لەبیرکراوی شاری کەرکووک[بەستەری مردوو]، بەھەشتی ماموەستا محمد ڕەزا، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.