تیپی مۆسیقای ئامادەییی کچانی سلێمانی

تیپی مۆسیقای ئامادەییی کچانی سلێمانی گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٥ بە یارمەتی گوزیدە قەفتان بەڕێوبەری قوتابخانەی ئامادەییی کچان لە سلێمانی دامەزرا. تیپەکە زۆر ئاھەنگی گێڕا بەڵام بەھۆی سیاسی بوونی سروود و گۆرانییەکانیان ئیزنی تۆمار کردنیان لە تلەڤیزیۆنی کەرکووک پێ نەدار. زۆربەی ئەندامانی گرووپەکە دواتر لە تیپی مۆسیقای سلێمانی بەردەوام بوونەوە.

ئەندامان دەستکاری

بەشێک لە ئەندامانی تیپ:

  1. ناز بابان
  2. بەناز عەبدوڵڕەحمان
  3. ڤیان حەمە ساڵح
  4. پەروا ئیسماعیل حەداد
  5. کەژاڵ عەبدولواھاب سراج
  6. شەھێن عەبدولوەفا
  7. ئاشتی زاھیر
  8. دڵسۆز حەمە ڕەشید
  9. درەخشان عومەر عەلی
  10. شیرن عەلی شووشە

سەرچاوەکان دەستکاری